به‌م دوایانه ئه‌فسانه‌ی مێژووی یاریه‌کانی تۆپی پێ ، دیگۆ مارادۆنا ، ناره‌زایی خۆیی له گه‌شه‌پێده‌رانی PES 2017 ده‌ڕبری ، مارادۆنا بڵاوی کرده‌وه که وا کۆمپانیای کۆنامی به هۆکاری ئه‌وه‌ی بێ ئه‌وه‌ی مۆله‌تی لێوه‌ربگرن ڕووخساری ئه‌ویان له یاری PES 2017 ـدا به‌کارهێناوه
ئه‌فسانه ئه‌رجه‌نتیه‌که له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووک ئاماژه به‌وه ئه‌کات:
ئه‌لێت دوێنێ گوێم لێ‌بوو که کۆمپانیای ژاپۆنی کۆنامی سودی له وێنه‌ی من وه‌رگرتووه له یاری PES 2017ـدا وه پارێزه‌ره‌که‌ی من ماتیاس مۆرلا ـش به‌م زووانه رێگا یاساییه‌کان ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات به شکایه‌ت کردن له‌و کۆمپانیایه ، وه هیوادارم که قۆڵبرینێکی تر بوونی نه‌بێت
له ڕاستیدا وێنه‌که‌ی ماردادۆنا له به‌شی MyClubـدایه ، مای کڵاب له بنچینه‌دا ئه‌و به‌شه‌یه که گه‌یمه‌ره‌کان له‌و به‌شه‌دا تیپێکی خه‌یاڵی دروست ئه‌که‌ن که ئه‌فسانه‌کانی ڕابردووی تێدایه .
وه هێشتا کۆنامی به‌رامبه‌ر به شکایه‌ته‌که هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بووه وه ئه‌بێت چاوه‌رێی هه‌واڵی نوێ بین ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه وه گه‌ر کۆنامی به‌بێ مۆله‌ت ئه‌و کاره‌ی کردبێت توشی کێشه‌یه‌کی خراپ ده‌بێت .
له هاتنی هه‌واڵی نوێ‌دا له تێک ئایدا ئاگاداربن
ژێده‌ر : GAME SPOT