ڕه‌نگه زۆربه‌ی ئاره‌زوومه‌ندان و به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه نووسین دركیان به‌وه كردبێت كه ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر زۆر زیاتره له ڕه‌گه‌زی مێ له‌م بواره‌دا و ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر زۆر زیاتره له كۆمپانیاكانی به‌رنامه داڕشتن له چاو ڕه‌گه‌زی مێ به‌ڵام له ڕاستیدا یه‌كه‌م كه‌س كه به‌رنامه‌ی داڕشت و پێی وترا به‌رنامه داڕێژه‌ر له ڕه‌گه‌زی مێ بوو و ناوی ئێيدە لەڤلێيس بوو كه له‌م بابه‌ته باس له‌م كه‌سایه‌تیه گرینگه ده‌كه‌ین.
نووسه‌ر و بیرمه‌ندی بواری بیركاری ناوی ته‌واوی Augusta Ada King-Noel, Countess of Lovelace له ١٠ ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ١٨١٥ له دایكبووه و له ٢٧ ی تشرینی دووه‌می ١٨٥٢ كۆچی دوایی كردووه ، ئێدی كچی شاعیر و دڵدار poet Lord Byron بوو كه له له‌نده‌ن له دایكبووه و به‌ڵام دواتر چووه زانكۆی له‌نده‌ن بیركاری ته‌واو كرد هه‌ر بۆیه‌ش ئێده به‌هۆی باوكیه‌وه هه‌ر له منداڵیه‌وه ڕووی له بیركاری كردووه.
له‌ڤلێیس له ڕووی هاوڕێیه‌تیه‌وه كه‌سێكی داخراو بوو تاكه هاوڕێكه زۆر لێی نزیك بوو بریتی بوو له Mary Somerville و هه‌روه‌ها له ڕووی كاركردنه‌وه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو به‌ڵام تۆزێك دڵه‌ڕاوكێی هه‌بوو و یه‌كه‌م كه‌سیش بوو كه ئه‌لگۆریثمی بۆ ئامێره‌كان دانا و یه‌كه‌م داڕێژه‌ری به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ریش بوو.
كچه داڕێژه‌ری كۆمپیوته‌ر له ساڵی ١٨٣٥ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ William King دا كرد و سه‌ره‌ڕای هاوسه‌رگیری كردن به‌ڵام به‌رده‌وام به دوای زانیاری و پێشكه‌وتنی بوو له بواری بیركاریدا و به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی زیاتر ده‌كرد.
له ساڵی ١٨٤٠ Charles Babbage كه به باوكی كۆمپیوته‌ر داده‌نرێت سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد له زانكۆی Turin ده‌رباره‌ی Analytical Engine دوای ئه‌مه ئێیده هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا یه‌كه‌م به‌رنامه دابڕێژێت و له‌م كاره‌شیدا سه‌ركه‌وتوو بوو له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٨٤٢ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی نووسی و بوو به یه‌كه‌م به‌رنامه داڕێژه‌ری كۆمپیوته‌ر.