کۆمپانیای سامسۆنگ به‌ هه‌مه‌ جۆری مۆبایله‌کانی ناسراوه‌، له‌ مۆبایلی ئاست نزمه‌وه‌ بۆ مامناوه‌ند و به‌رز، هه‌موویان به‌رده‌ست کراون بۆ کڕیاره‌ جیاوازه‌کان، ئه‌وانه‌ی که‌ ئاماده‌ن پاره‌یه‌کی زۆر به‌ مۆبایل بده‌ن، تا ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت به‌ پاره‌یه‌کی که‌م مۆبایلێکی هۆشمه‌ند بکڕن وه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه سامسۆنگ گه‌یشتووه به‌مه‌ی که ئێسته هه‌یه‌.
samsung1

. زنجیره‌ ئاست به‌رزه‌کانی کۆمپانیای سامسۆنگ به‌ زنجیره‌ی (S) و (Note) ناو نراون. هه‌رچی نوێگه‌ری و داهێنانی سامسۆنگ هه‌یه‌ له‌ بواری سمارتفۆندا، له‌م زنجیرانه‌دا به‌ دیار ده‌که‌وێت، که‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌رز و دانانی نرخی به‌رز له‌سه‌ریان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن هه‌ر وه‌ک ئه‌زانین سامسۆنگ بۆ نمایش کردنی نه‌وه‌ی ئه‌م دوو جۆره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت رێکده‌خات تاوه‌کو به ڕوونی باسی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بکات وه‌ک ئه‌زانین چه‌ند رۆژێکی که‌مه‌ که گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س له زنجیره‌ی ئێس بڵاو بۆنه‌ته‌وه‌ وه به‌مزووانه‌ش گالاکسی نۆت ٧ ئه‌کرێته‌وه‌ نێو بازار به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی بۆ کراوه.
واتای پیتی ئێس ( Supersmart ) واته ( زۆر زیره‌ک )
واتای NOTE له هه‌ردوو وشه‌ی Phablet و Tablets  ـه‌وه سه‌رچاوه‌ی کردووه مانای PHABLET به مۆبایلێک ئه‌وترێت که تێکه‌له‌یه‌ک بێت له مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان و تابلێته‌کان واته ئه‌م جۆره مۆبایله‌ هه‌م مۆبایلێکی هۆشمه‌نده‌ هه‌میش تابلێتێک له‌گه‌‌ڵ قه‌ڵه‌می هۆشمه‌ندی S PEN ـدا
Galaxy S8+ & S8

مۆبایله‌ ئاست مامناوه‌نده‌کانیش له‌ زنجیره‌کانی (A) و (J) دا کۆکراونه‌ته‌وه‌، که‌ چ له‌ ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و چ له‌ڕووی نرخه‌وه‌، پله‌یه‌ك له‌ خوار مۆبایله‌ ئاست به‌رزه‌کانه‌وه‌ن وه نرخه‌کانیشیان ئێجگار له‌ چاو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیدا نزمه ئه‌م مۆبایلانه‌ جیاوازتر له جۆره‌کانی تر ساڵ به‌ساڵ جۆرێکی تری لێده‌رده‌چێت به‌ناوی ئه‌و ساڵه‌وه‌ به نموونه له٢٠١٦ـدا A5 2016 ده‌رچوو دواتر له 2017 ـدا A5 2017 ده‌رچوو (پێشتریش ئه‌ی ٥ هه‌ر هه‌بووه به‌ڵام ساڵ به‌ساڵ ئه‌و ژماره‌ ساڵه‌ی که له‌گه‌ڵیدا ئه‌گۆرێت و تایبه‌تمه‌ندی به‌ره‌و پێشتر ئه‌چێت )
واتای زنجیره‌ی A له وشه‌ی ALPHAـه‌وه‌ هاتووه واته (ئالفا / پرۆگرام ـێک  که هێشتا نه‌که‌وتۆته‌ به‌رده‌ستی خه‌ڵکی به‌مه‌به‌ستی تاقیکردنه‌وه‌ی )
زنجیره‌ی J مه‌به‌ستی له وشه‌ی JOYFULـه‌ له زمانی کوردیدا به واتای ئاسووده‌ دێت
AndroidPIT-Samsung-Galaxy-a5-2017-4814-1-1200x750

مۆبایله‌ ئاست نزمه‌کانیش له‌ زنجیره‌ی (Grand) و ( M) و  دا ده‌بینرێن ، که‌ له‌ ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و نرخیشه‌وه‌ له‌ ئاستێکی نزمدان ، زیاتر که‌سانی که‌م ده‌رامه‌تی نێو کۆمه‌لگا سودیان لێوه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌ت له ولاتێکی وه‌ک هیند که خواستێکی زۆریان له‌سه‌ره‌ چونکه هه‌رزان و له‌گه‌ڵ باروودۆخی وڵاته‌که‌دا ئه‌گونجێت

نه‌وه‌ی GRAND واتا (مه‌زن)
نه‌وه‌ی M له Magicalـه‌وه‌ هاتووه واته ئه‌فسوناوی
samsung-galaxy-grand
بێگومان هه‌ر هێنده‌ نیه به‌ڵام ئێمه ته‌نها ئه‌و جۆره‌نه‌مان باسکردووه که له کوردستاندا زۆر باون و وه خه‌لکی به‌کاریده‌هێنێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.