ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر 6 بەکاتی هەولێر، لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، سامسۆنگ چاوەڕوانییەکانی کۆتایی پێ هێنا و دوو نەوەی نوێی لە زنجیرەی S ی گالاکسی ڕاگەیاند کە +S8/S8 بوون.

ئاشکرا کردنی بەرهەمە نوێیەکان لەلایەن سامسۆنگەوە هەمیشە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت لە لایەن پێگە تەکنەلۆژیەکانەوە و خولیایانی تەکنەلۆژیاش بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکەن، لە پاش ئاشکرا کردنیش زۆرترین باس و خواسی لەسەر دەکرێت و، هەمیشەش ڕای جیاواز پەیدا دەبێت لەبارەی بەرهەمەکانەوە، بەشێك لە خەڵك بە باشترین یان یەکێك لە باشترینەکان ناوی دەبەن و بەشێکی دیکەش ڕای پێچەوانەیان هەیە و ڕەخنەبارانی بەرهەمەکان دەکەن.

هەرچۆنێك بێت، ئەگەر تۆ یەکێك بیت لەوانەی کە ئارەزووت بۆ دواین بەرهەمەکانی سامسۆنگ ” گالاکسی +S8/S8 هەیە و تامەزرۆیت بۆی، ئەوە تێك ئای لەم بابەتەدا شتێکی بۆ هێناویت کە بێ گومان بە دڵت دەبێت، ئەویش پاشبنەماکانی مۆبایلەکانە، کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ ” لە ڕێگەی وێبگەڕ (Browser)ـەوە ” دایان بگریت. 

پاشبنەماکان : Galaxy-S8-wallpaper-1-1000x1964Galaxy-S8-wallpaper-3-1000x1938

Galaxy-S8-wallpaper-2-1000x1969

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

من لێرەم بۆ ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاریەکانمان لە نێوان من و ئێوەدا، بەڵکو بتوانین سوودێکی بچووك بە یەکتر بگەیەنین.

Comments are closed.