وا چاوەڕوان ئەکرێت لە بەرهەمەکانی داهاتووی زنجیرەی J گالاکسیدا پەنجەمۆر دابین بکرێت دوای نمایش کردنی هەر دوو بەرهەمە ناوازەکەی سامسۆنگ بە ناوەکانی گالاکسی ئێس ٨ و گالاکسی ئێس ٨ پلەس لە ئێستەدا سەرچاوەکان وا باسی ئەکەن کە سامسۆنگ بە نیاز بێت لە بەرهەمەکانی داهاتووی گالاکسی جەی ــدا پەنجەمۆری بۆ ئەم جۆرە مۆبایلە بەردەست بکات چونکە وا بریارە لە داهاتوودا سیستەمی پارەدانی Android Pay لەسەر ئەم زنجیرەیە بەردەست بکرێت بۆ رەزامەندی و پارەدانیش ئەم پرۆگرامە پێویستی بە پەنجەمۆر هەبێت تاوەکو سیستەمی پارەدانەکە سەرکەوتوو تر بێت وا دوور نیە کە لە بەرهەمەکانی داهاتوودا سامسۆنگ بۆی زیاد بکات .
وە شایانی باسە هەموو سالێک کۆمپانیای سامسۆنگ زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن دانە لە بەرهەمەکانی گالاکسی J دەفرۆشێت لە سەرتاسەری جیهاندا وە نرخی ئەم زنجیرەش لە نێوانی ١٧٩ دۆلار تا ٢٦٩ دۆلار دایە .
ژێدەر : AA

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.