بێگومان ئه‌پڵێكه‌یشنی تایبه‌ت به خوێندنی قورئانی پیرۆز و زیكره‌كان زۆرن بۆ هه‌موو سیسته‌مه‌كان،به‌تایبه‌ت مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و په‌ره‌سه‌ندنیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
به‌هؤی به‌ره‌و پێش چوون و په‌ره‌سه‌ندنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زۆری به‌كارهێنه‌رانی به جۆرێك هه‌ریه‌ك له ئێمه به‌لانی كه‌م فه‌یس بووك به‌كار ده‌هێنین و رۆژانه كاتێكی زۆر به دیار به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه و فه‌یس بووك به تایبه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌م بابه‌ته دا رێگایه‌كتان پێ ئاشنا ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌پلێكه‌یشنی مێسنجه‌ر كه تایبه‌ته به بواری گفتۆكردنی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك قورئانی پیرۆز و زیكره‌كان بخوێنن هه‌روه‌ها وه‌ك و بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كیش وایه له كاتی به‌كارهێنانی فه‌یس بووك بیرمان ده‌خاته‌وه كه قورئانی پیرۆز بخوێنن ئه‌ویش له رێگه‌ی ناردنی سوره‌ه‌كانی قورئانی پیرۆز، نمونه له كاتی شه‌وان سوره‌تی مولك ده‌نێرێت و پێمان ده‌لێت ئایا ده‌ته‌وێ بیخوێنی و یاخود ده‌ته‌وێ زیكری خه‌وتن بخوێنی.
چۆنیه‌تی كاراكردن ناردنی قورئانی پیرۆز و زیكره‌كان له رێگه‌ی مێسنجه‌ره‌وه
1-سه‌ره‌تا ئه‌پڵیكه‌یشنی مێسنجه‌ره‌كت بكه‌ره‌وه باشان بۆ سه‌ر به‌شی search دوتر ده‌نووسین QuranMessenger
2-دوای دۆزینه‌وه‌ی QuranMessnger كلیك له‌سه‌ر به‌شی get started بكه
3- پاشان ده‌بینین نامه‌یه‌ك دێت پێمان ده‌لێت ده‌ته‌وێ كاری بكه‌ی ئیتر رۆژانه و شه‌وانه نامه‌یه‌كمان بۆ ده‌نێرێت پێمان ده‌لێت ده‌توێ یه‌كێك له سوره‌ته‌كان بخوێنیت یاخود زیكره‌كان بكه‌یت.