پاوه‌ر بانک : بریتیه له‌و ده‌زگایه‌ی توانستی پاتری تێدا ده‌پارێزێت وه کاتی پێویست ئه‌توانی ئه‌وه‌که‌ی که پاراستوویته سودی لێوه‌ربگریته‌وه و بیکه‌یته ده‌ره‌وه لێیه‌وه بۆ نێو ئامێری مۆبایله‌که‌ت یاخود کۆمپویته‌ره‌که‌ت یاخود هه‌ر شتێکی تر بێت له‌رێگای USB ـیه.
پاوه‌ر بانک چه‌نده‌ها جۆری و شێوازی جیاواز جیاواز له خۆ ئه‌گرێت وه له ڕووی نرخشیه‌وه جیاوازن بێگومان کۆمپانیای تایبه‌ت هه‌یه به دروست کردنیان وه‌ک کۆمپانیایه‌کانی REMAX ، Cygnett وه زۆرانی تر که باشترین جۆره‌کانی به‌رهه‌م ده‌هێنن له جیهاندا به‌کارهێنه‌رێکی زۆر باشیشیان هه‌یه له سه‌رتا سه‌ری جیهاندا
لێره‌دا باس له‌وه ئه‌که‌ین چۆن خۆمان له ماڵه‌وه بتوانین دروست بکه‌ین له‌رێگای کۆمه‌لێک که‌ره‌سته‌ی زۆر ساده و ئاسانکارییه‌وه :
سه‌ره‌تا که‌ره‌سته‌کان :
– تیپ و چه‌سپ و مقه‌ست
– قوتیه‌کی بنێشت یاخود ده‌رمانه پزشکیه‌کان (گه‌ر ئه‌مه‌شمان نه‌بێت کێشه‌مان بۆ دروست ناکات بۆ دروستکردنی)
– کێبلێکی OTG
وێنه‌ی کێبله‌که :
– پاتری (پیل) له جۆری AA
وێنه:
تێبینی/ دەبێت پاتریەکەمان ئەو جۆرە بێت کە بارگاوی دەکرێتەوە ، پاتری ئاسای نابێت وە ئەم جۆرە پاتریە بۆ زۆرێک لە کامێرا کۆنەکان بەکار دەهات کە بارگاوی دەکرێتەوە و لە بازاڕدا بونی هەیە .
– شوێنی پاتری (پیل)ـی AA شوێن پیله‌کانی هه‌رچه‌ندێک زیاتر بێت ئه‌توانێت باشتر مۆبایله‌که‌ت بارگاوی بکاته‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتریش به‌رگه بگرێت (به‌ڵام واباشتره له چوار دانه زیاتر نه‌بێت تاوه‌کو زیانی بۆ مۆبایله‌که‌ت نه‌بێت)
وێنه لێی :
ڕه‌نگه ئه‌م وێنه‌ی زۆر که‌م که‌س هه‌یه نه‌یدیبێت چونکه له زۆربه‌ی ئامێره‌کاندا ئه‌م شوێنگره‌ی تێدایه به‌تایبه‌ت سه‌یاره بچووکه‌کانی منداڵ که به کۆنترۆلێک کار ده‌کات چه‌نده‌ها شتی تر ، گه‌ر ئامێرێک هه‌تانه له ماڵه‌وه ئه‌زانن که‌ڵکی کارکردنی نه‌ماوه به‌ڵام ئه‌م شوێنگره‌ی پێیه‌وه‌یه وایه‌ره‌کانی پێیه‌وه کار ده‌کات لێی بکه‌وه کارمان پێی ده‌بێت بۆ دروستکردنی
ئێسته دوای ئاماده‌کردنی که‌ره‌سته‌کان دێینه سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی دروستکردنی .
هه‌نگاوه‌کان :
هه‌نگاوی یه‌که‌م : ئه‌و قوته‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئاماده‌ی بکه ئه‌ویش به پاکردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ناوی تێیدایه دایبنێ
هه‌نگاوی دووه‌م : کێبڵی OTG ئه‌و کێبله‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئاماده‌ی بکه به‌ڵام ئاگاداربه پێویسته سه‌ری کێبله‌که بۆ کێبلی USB بێت
ئێسته چه‌ند په‌نجه‌یه‌ک له نزیک سه‌ری کێبله‌که‌وه وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه به مقه‌ستێک بیبڕه و وه وایه‌ره‌کانی ڕه‌ش و سور ده‌ربهێنه ڕه‌نگه زۆربه‌ی جار ببێته سێ وایه‌ر به‌ڵام ته‌نها سود له وایه‌ره‌کانی سوور و ڕه‌ش وه‌ربگره
هه‌نگاوی سێیه‌م :
ئێسته وایه‌ره سوور و ڕه‌شه‌کانی کێبلی OTG وه شوێنگری پاتری (پیل)ـی AA پێکه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه وایه‌ری ڕه‌ش له ڕه‌ش ببه‌سته وه وایه‌ری سوریش له سور وه به تیپ بێت یاخود چه‌سپ یاخود هه‌ر شتێکی تر که ئه‌زانی پێکه‌وه جێگیریان ده‌کات و به‌ری نادات پێکه‌وه بیانبه‌سته‌وه به‌ڵام به وریای و له‌سه‌ر خۆوه
هه‌نگاوی چواره‌م :
ئێسته به ئامێرێک بتوانێت لاکێشه‌یه‌ک هێنده‌ی سه‌ری کێبلی OTG ـه‌که له قوته‌که‌دا دروست بکه به‌پێی دڵی خۆت (وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا گرنگ نیه تۆ قوته‌که‌ت هه‌بێت یاخود نا چونکه دروستکردنه‌که بێ قوته‌که‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه به‌ڵام باشتر وایه هه‌بێت
هه‌نگاوی پێنجه‌م :
ئێسته به‌هۆی چه‌سپێکه‌وه سه‌ری کێبلی OTG بکه‌یت به‌و جێگایه‌ی که کونت کردووه به قوته‌که‌شه‌وه له رێگای چه‌سپکه‌وه جێگیری بکه‌یت گه‌ر سود له قوتوو وه‌رناگریت ئه‌وه کێبلی OTG به چه‌سپ بنێ به خواره‌وه‌ی شوێنگری پاتری (پیل)ـی AA ـه‌وه
هه‌نگاوی شه‌شه‌م :
وه ئێسته پاتریه‌کان بکه نێو شوێنگری پاتری (پیل)ـی AA ـه‌وه
وه لێره‌دا وه‌ک ئه‌یبینیت لای ئێوه‌ش به‌مجۆره پێویسته ده‌رچووبێت وه‌ک سه‌ر وێنه‌که واتای ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت به نزیکه‌یی پاوه‌ر که که‌مان ئاماده‌یه بۆ کارکردن
هه‌نگاوی حه‌وته‌م : (هه‌نگاوی کۆتایی)
ئێسته USB ـیه‌که‌ی له پاوه‌ر بانکه‌که ببه‌سته وه دواتر ئه‌بینیت مۆبایله‌که‌ت بارگاوی ئه‌کاته‌وه
ئه‌توانن بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه بن بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستکردنی به رێگایه‌کی ساده تر :