دوای ئه‌وه‌ی یاری Super Mario Run له‌ سیسته‌می IOS بڵاوبووه‌ و ڕێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زێنراو به‌كارهێنه‌رێكی به‌رچاو ڕوویان له‌م یاریه‌ كردوو هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد ئه‌م یاریه‌ بۆ كاتژمێری ئه‌پڵیش زیاد بكات.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێبڕكێیه‌كی قوڵ له‌ نێوان هه‌ردوو سیسته‌می IOS و ئه‌ندرۆید هه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌ره‌وپێشبردن و زیاتركردنی تایبه‌تمه‌ندی سیسته‌مه‌كانیانن ، بێگوومان ئه‌مه‌ش له‌ میدیاكان به‌ شتێكی باش و له‌ قازانجی به‌كارهێنه‌ران وه‌سف ده‌كرێت.

له‌ تویتێكیدا په‌ڕه‌ی Nintendo of America له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دوێنێ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ٢٣ ی مانگ یاری Super Mario Run بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید یش زیاد ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات له‌ كانوونی دووه‌می ڕابردوو ئه‌م یاریه‌ له‌ لایه‌ن Nintendo بۆ مۆبایلی ئایفۆن زیادكرا و له‌م ماوه‌یه‌شدا ٧٨ ملیۆن جار دابه‌زێندرا.

له‌م لینكه‌دا له‌ ٢٣ی مانگ ده‌توانن ئه‌م یاریه‌ دابه‌زێنن : Super Mario Run

Screen Shot ٢٠١٧-٠٣-١٩ at ٢.١٦.٢٥ د.ن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.