مێسنجه‌ره‌كانمان كه خزمه‌ت گوزاریه‌كی تایبه‌ته به ئاڵوگۆركرنی نامه و هه‌روه‌ها نامه‌ی ده‌نگی ڤیدیۆیی سه‌ر به كۆمپانیایی فه‌یسبووكه كه ده‌بینین به‌ره به‌ره تایبه‌تمه‌ندی نوێ زیاد ده‌بێت له دواین تایبه‌ت مه‌ندی كه بۆ مێسنجه‌ر زیاد بووه بریتیه له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ هه‌ره‌وه‌ها نوسین و دانانی ئیمۆجین هه‌روه‌ها دانانی فلته‌ر بۆ وێنه‌كان كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مێسنجه‌ره‌كانمان به دیار ده‌كه‌وێت و هاوڕێكانمان ده‌توانن بیان بینن,
ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌ش زۆر نزیكه له سناپ چات، به‌جۆرێك مێسنجه‌ر هه‌وڵ ئه‌دا زۆرترین تایبه‌ت مه‌ندی سناپ چات له خۆی دا كۆ بكاته‌وه وه‌ك دانانی فلته‌ر بۆ وێنه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مێسنجه‌ر كه ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه له پێشوودا تایبه‌ت بوه به سناپ چات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه ئاماژه‌ی پێ بكرێت بۆچی فه‌یسبووك به‌و هه‌موو كارمه‌ندن و توانا دارایه‌وه تایبه‌ت مه‌ندی و خزمه‌ت گوزاری تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كار ده‌هێنێت!،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایی فه‌یس بووك چه‌ند جارێك هه‌وڵی دا سناپ چات بكرێت به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ری سناپ چات ئاماده نه‌بوو بیفرۆشێت،بۆیه ووته‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌توانی بیكریت ئه‌وا لاسایی بكه‌ره‌وه!.
بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌یان بۆ نه‌هاتوه ئه‌توانن مێسنجه‌ره‌كه‌یان نوێ بكه‌نه‌وه یاخود خۆی خودكارانه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆ هه‌موو به كارهێنه‌ران زیاد ده‌بێت.