هه‌ندێك له‌ دایكان و باوكان شاشه‌ی ئایپادی منداڵه‌كانیان وه‌ك شه‌یتان دێته‌ به‌رچاو كه‌ كۆنترۆڵی منداڵه‌كانیانی كردووه‌، هه‌ندێكیشیان بۆ میكانیزمێك ده‌گه‌ڕێن تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ منداڵه‌كانیان واز له‌ ئایپاد بهێنن، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ند ئامارێك له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئایپاد له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو.

به‌پێی وته‌ی شاره‌زایان، به‌كارهێنانی ئایپاد بووه‌ته‌ هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دایك و باوك له‌ منداڵه‌كانیان و به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندی خێزانه‌كانی ساردكردووه‌ته‌وه‌، منداڵه‌كان زۆر زوو فێری فه‌یسبوك و به‌كارهێنانی یارییه‌ پێشكه‌وتوه‌كان و ئایپادو موزیك ده‌بن، هه‌رچییه‌كیان بوێت راسته‌وخۆ ئاماده‌ ده‌بێت، بۆیه‌ به‌ منداڵی ئێستا ده‌وترێت (نه‌وه‌ی خێرا).

به‌داخه‌وه‌ توێژینه‌وه‌كانیش وه‌ك پێویست گرنگیان به‌م بابه‌ته‌ نه‌داوه‌، له‌ڕووی خراپی بۆ باری ته‌ندروستی و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌، چونكه‌ ئاڵوده‌بوونیان به‌ئایپاده‌وه‌ توشی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستیان ده‌كات و جه‌سته‌یان له‌ جوڵه‌ ده‌وه‌ستێت و قه‌ڵه‌و ده‌بن، هاوكات به‌كارهێنانیشی زیانێكی زۆر به‌ مل و پشت ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر دڵی به‌كارهێنه‌رانیشیان، هه‌روه‌ها زیانێكی تری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی زانستی منداڵه‌كان و ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی خه‌وی منداڵه‌كان.

بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشایه‌ زۆر پرسیار ده‌كرێت، وه‌ك ده‌پرسن ئایا چۆن رێگری لێبكه‌م؟ ئایا نه‌هێڵم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاریبهێنێت؟ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ دایكان و باوكان بیزانن ئه‌وه‌یه‌ خۆیان پێشڕه‌وی منداڵه‌كانیانن، كه‌سانێك هه‌ن ته‌واو ئاڵوده‌ی مۆبایله‌ زیره‌ك و ئایپاده‌كانیان بوون و منداڵه‌كانیان پشتگوێ خستووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئاڵوده‌بوونی منداڵه‌كان، چونكه‌ بچوكه‌كان به‌بێ ده‌نگی چاودێری گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن و دواتر لاساییان ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌مكاته‌شدا مه‌سجی دایكان و باوكان بۆ منداڵه‌كانیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش فێری به‌كارهێنانی ئامێره‌ زیره‌كه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ خۆیان كۆنترۆڵبكه‌ن تا رێگری بكه‌ن له‌ به‌كارهێنانی ئایپاد له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه‌.

س/ الدیار

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.