لەكاتی بەكارهێنانی ئینتەرنێـدا زۆرێكمان تووشی هەلە دەبین و ئەرشیفەكانمان لە دەست دەدەین لە وێب گەرەكاندا، جا یان ئەوەتا بە هۆی كەمتەرخەمیەوەیە یان ئەوەتا بە هۆی نەزانینەوەیە .

لەم بابەتە هەولدەدەین 3 جۆر هەڵەی باوتان بۆ باس بكەین لەگەڵ چارەسەركردنیان..

 

1-هەڵنەگرتنی ئەرشیڤ

زۆربەی جار توشی ئەمە دەبین لە ناکاو ئەو سایت و داتایانەی بەکارمان هێناوە سراوەتەوە بەهەر هۆکارێ بێ ئەمە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان کە زۆرێک لە ئێمە لەبیرمان دەچێ ئەرشیڤێک دروس کەین بۆ ئەوەی کە توشی کێشە بوو بەدەستیان بێنینەوە کە برۆوسەرەکان ئەو ئۆپشنەیان هەیە دەتوانی سودی لێوەرگری .

بۆ زۆر ڕێگا ئەم كارە دەكرێت ، بۆ نمونە پێوەركراوی (data saver)  بۆ گۆگڵ كرۆم

12186525_990513231028285_7147380614089101194_o

 

2-گوێ نەدان بە پاراستن

ئایا لەوە ناترسی کەسێک دوای تۆ کار بە براوسەرەکە بکا ؟ زانیاری دەربهێنێت ؟
یەکێکە لە هەڵەکان کە ئێمە گوێی پێ نادەین.

لەوەیە بپرسیت چۆن ئەوكارە دەكرێت؟

وەڵامەكەی ئاسانە ، بۆ نمونە هاورێکەتبراوسەرەکەت دەکاتەوە دەتوانێ زۆر شت بەدەست بێنێ

تۆ لە رێگایی دانانی پاسۆرد بۆ براوسەرەکە  دوور دەبی لەم کێشانە ، هەرکەسێ براوسەرەکە ی تۆی کردەوە داوای پاسۆرد دەکا ،

یاخود لە رێگەی Guest Browsing ئەوە دەتوانی پارێزراو بی !
ئەگەرتۆ یوزەرت هەبێ لە براوسەرەکەت، ئەوا ئەم ئۆپشنە وا دەکا کەسێک کە براوسەرەکەت بکاتەوە هەموو ئەو داتاو شتانەی ئیشت پێ کردوە بشارێتەوە !

چارەسەرەكە وەك ئەم وێنەیەیە

12187678_990514407694834_8230829228923174137_n

————————-

3- لە کاتی بونی کێشە رێک پەنا بۆ لادانی براوسەرەکە مەبە ،، reset settings دەتوانێ چارەسەری کێشەکان بکات ، ئەمە دوایین چارەسەرە پەنایی بۆ ببەی لە کاتی بونی کێشە  ،ئەوا رێست ی بکە.

چارەسەرەكە بەم شێوەیە دەكرێت

12227547_990515174361424_361162668485525062_n

ئامادەكردنی : دلشاد عەزیز

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.