له وه‌شانی داهاتووی ڤایبه‌ردا چاتی شاراوه چالاک ئه‌کرێت وه به‌شێک زیاد ئه‌کرێت به ناوی
Secret Chat .

هه‌رچه‌نده ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه پێشتر له مه‌سنجه‌ردا هه‌بووه ڕه‌نگه برێک بۆ به‌کارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیان به‌لاوه شتێکی دووباره بێت .

له‌م رێگایه‌وه‌ ئه‌توانی کۆمه‌لێک چاتی نهێنی له‌گه‌ڵ که‌سێکدا بکه‌یت به خواستی خۆت و وا ئه‌کات زیاتر دڵنیابیته‌وه‌ له پاراستنی گفتو که‌تان له‌گه‌ڵ که‌سی به‌رامبه‌ردا وه‌ کۆمه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی تر له خۆ ئه‌گرێت نوێ
له‌م چوار خاڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بریتی ده‌بێت له:

١. کاتێکی کۆتایی پێهێنان به‌دڵی به‌کارهێنه‌‌ر

٢. ئاگادارکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ر له کاتی سکرین شۆتدا

٣. ناتوانیت نامه‌کان فۆروه‌رد بکه‌یت بۆ که‌سێکی تر

٤. دانانی تێپه‌ڕه‌ وشه‌ی به‌هیز بۆ مه‌به‌ستی پاراستن

خاڵی یه‌که‌م واته به‌کارهێنه‌ر خۆی ده‌توانێت کات بۆ ماوه‌ی گفتوگۆکه‌ دابنێت .

وه له وه‌شانی داهاتوودا جێگیر ئه‌کرێت له‌سه‌ری .
IMG_2003

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.