بە پرۆسەی گۆرینی کارەکتەری بۆ کورترین سایز ، ئەو برە دیاری کراوە بە Value به ناوی Hash Value یا Hash Code یا Hash Sum یا Checksum دەناسرێت لە کۆتایی دا بە Hashing دەوترێ ، دیارە بە ئەنجام دانی ئەم پرۆسە لە فانکشنێک سود وەردەگیرێ Hash Function ،
——————————-
بە Encryption دەگوترێ کە داتاکان دەگۆرێ بۆ قالبێکی نوێ ، لێی تێگەیشتن و رونکردنەوەی زۆر سەختە ، لەلایەن کەسانی ترەوە ، بەم قالبە نوێیە کە دروست دەبێ پێی دەوترێ Cipher-Text
——————————–
چۆن ئەوكارە دەكرێت ؟
بۆ نمونە تۆ فایلێکی نوسینت هەیە نزیکەی 10هەزار خەت نوسین ، ئەگەر بیگۆرین بە ئالگۆریتمی hashing ئەوا دەرئەنجامەکەی data stream ی 128 بایتی دەبێ ، تەنانەت ئەگەر یەک خەتیش بێ هەر 128 بایتی دەبێ !
حساب کە چەندین فایلی گەورەت هەیە بە قەبارەی گەورە ، لەگەرانی داتابەیس کارەکان زۆر ئاسان دەکا ، پاسۆردێک چ 100 پیت بێ یا 1 پیت هەر دەیکاتە یەک خەتی 128 بایتی
مەبەستمان لەم کارە تەنیا خێرا کردنی کارەکانە ، لە سایت دا کە پاسۆردەکە خەزن دەبێ بە hash و بە پارێراوی دەمێنێتەوە و لە کاتی داخیل بون سەرەتا پاسۆردەکە دەپشکنرێ ئینجا کە رێک بوو ئەوا داخیل دەبێ لەم نێوەندە پرۆسەیەک هەیە کە خێراییەکی باشی هەیە بۆ ئەم کارە ،.
بچوکترین نمونە پەنجە مۆر ، ئەگەر لە داخیل بون کردت ئەوا لە چونە دەرەوەش دەیکەی ئەگەر وەک یەک نەبێ ئەوا رێگات پێ نادا ،
——————————————
وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێ دا Encryption بۆ گۆرینی داتاکە لە قالبێکەوە بۆ قالبێکی تر ، و گۆرینی دەکەوێتە سەر قەبارەکەی واتا وەک hashing نیە ، و ئاسان نیە بۆ خوێندەوەی داتاکان کە Decryption پێ دەگوترێ کە ئەمەش دابەشی سەر چەند جۆرێک دەبێ ، لە وێنەکان یاتر بۆتان دەردەکەوێ .
————————————-
جیاوازیان چیە ؟
ئەم جۆرەی hashing بە یەک لایەنە دادەنرێو لە دەرەنجام دا ئەنجامێکی یەکسانمان دەست دەکەوێ ئینجا قەبارەی هەرچەند بێ ، کە پێی دەوترێ hash value تۆ ناتوانی لە hash value شتەکانت دەربێنی زیاتر بۆ خێرا بوون لە گەران و دڵنیا بون لە گەیشتنی داتاکان ،
ئالگۆریتمی MD و SHA ئەم جۆرانەن کە زۆر بەکار دێنن لە hashing
———————-
مەبەست لە Encryption گۆرینی داتاکان بۆ قالبێکی نوێ بۆ ئەوەی جگە لەکەسی کە رێگە پێدراوە کەسی تر نەتوانێ بیان بینێ ، و داتاکە و دەرئەنجامەکەی قەبارەیان وەک یەک دبێ .
ئامادەكردنی : دلشاد عەزیز