ڕێكخراوی كارین ھەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی یەكەمین پڕۆگرامی گەنجانی پێشەنگی كوردستان كە دەبێتە یەكەمین پڕۆگرامی ڕابەرایەتی گەنجان تایبەت بە كوردستان و ساڵی جارێك دەبەسترێت و بۆ یەكەم جار لە پارێزگای ھەڵەبجە، پایتەختی ئاشتی، ساز دەكرێت.
چالاکیەکانی پرۆگرامەکە پێك دێت لە پانێڵ بۆ کەسانی سەرکەوتوو و دیار لە بوارە جیاوازەکان، چەندین ۆرك شۆپ و راهێنانی کرداری کە لەلایەن مامۆستا و راهێنەرانی ناسراو لەسەر ئاستی کوردستان و جیهان.
ماوەی پڕۆگرامەكە ٣ ڕۆژ دەخایەنێت لە بەرواری ١٧/٣/٢٠١٦ دەستپێدەكات. لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا بەشداربووان لە پارێزگای ھەڵەبجە دەمێننەوە و دەستەبەری پێداویستییەكانیان بۆ دەكرێت و تەواوی تێچوونی پرۆگرامەکە لە ئەستۆی ئامادەکارانی پرۆگرامەکەدایە.
ئەم پڕۆگرامە بە ھاوكاری پارێزگای ھەڵەبجە، زانكۆی ھەڵەبجە، زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی و فیدراسیونی نێودەڵەتی گەنجان بەڕێوەدەچێت.
به شانازیهوه ڕێكخراوى تێك ئای یهكێكه له سپۆنسهره سهرهكیهكانى ئهم پڕۆگرامه …
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بە:
0750-173-0354
0750-148-3625
E-mail: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پەڕەی فەرمی كارین بكەن: