کۆمپانیای تۆیۆبۆی ژاپۆنی هەڵساوە بە دروست کردنی جۆرە تیشێرتێکی هۆشمەند کە هەست بە ماندووبونی کەسەکان دەکات و هەرکاتێک کەسێک ماندووبێت و ئەم تیشێرتەی لە بەردابێت ئاگاداری دەکاتەوە.
ئەم پڕۆژیە لەوەوە سەری هەڵداوە کە ساڵانە لەسەرتاسەی جیهاندا بەهۆی رووداوەکانی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەست دەدەن دەبنە قوربانی بەهۆی ئەوەی کە لەکاتی ماندوو بونەوە ئۆتۆمبێلەکانیان لێ دەخوڕن.
ئەم تیشێرتە بەجۆرێک دروست کراوە کە لە ژێرەوە لەبەر دەکرێت و تاقیکردنەوەی بۆ کراوە لە سەر چەند کەسێک کە بەردەوام کاریان کردبێت، بەجۆرێک لە تاقیکردنەوەکان ئەوە دەرکەوتووە کە تیشێرتەکە زۆر سەرکەوتوانە کارەکانی خۆی دەکات و هەر کاتیک کەسەکە هەستی بە ماندووبون کردبێ یاخود هەستی کردبێت خەوی دێت یان پێویستی بە بە پشوە، ئەوە راستەوخۆ تیشێرتەکە هەستی پێکردەوە و ئاگاداری کردۆتەوە کە ئەم کەسە پێویستە پشوو بدات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.