زانایان و توێژەرانی تەکنەلۆژیای رۆبۆت لە پەیمانگای MIT ی جیهانی، هەڵساون بە دروست کردنی جۆرە رۆبۆتێکی زۆر ناوازە و پێشکەوتوو کە لە توانای دایە هەستەوەرەکانی مرۆڤ بخوێنێتەوە و بزانێت کە بیر لە چی دەکەیتەوە و فرمانەکان بە گوێرەی بیرکردنەوەی کەسەکان وەربگرێت و ئەنجامیان بدات.
رۆبۆتەکە لە رێگەی کۆمەڵێک هەستەوەری زیرەکەوە لە رێگەی کڵاوێکی تایبەتەوە دەبەسترێت بە سەری کەسەکەوە و لە کاتی بیرکردنەوەی ئەم کەسە، راستەوخۆ لەلایەن رۆبۆتەکەوە جێبەجێ دەکرێت.
لەم ڤیدیۆیەدا ، تاقیکردنەوە لەسەر کەسێک و رۆبۆتەکە دەکرێت کە تیایدا روون دەبێتەوە ، دوای ئەوەی کەسەکە هەریەکێک لە دوو بابەتە جیاوازەکە لە وایەر و بۆیاغەکان دەبینێت ، راستەخۆ لە بیری خۆیدا دەزانێت کامەیان بۆیاغەکەیە و کامە وایەرەکەیە، بەمەش لە رێگەی هەستەوەرەکانەوە بۆ رۆبۆتەکە دەگوازرێتەوە و رۆبۆتەکە فرمانەکان جێبەجێ دەکات و هەریەکەیان لە شوێنی خۆی دادەنێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.