ئه‌ندازیارێكی ئه‌مریكیه‌ كه‌ له‌ ساڵی ١٩٦٣ له‌ ویلایه‌تی شیكاگۆ له‌ دایكبووه‌ و خوێندنی ناوه‌ندی له‌ ساڵی ١٩٨١ له‌ قوتابخانه‌ی Niles West High School ته‌واوكردووه‌ و له‌ ساڵی ١٩٨٥ یش بڕوانامه‌ی له‌ بواری زانستی كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندازیاری ئه‌لیكتڕۆنی له‌ زانكۆی Northwestern University و دواتریش له‌ ساڵی ١٩٨٥ ماسته‌ری هێناوه‌ته‌وه‌ له‌ زانكۆی ستانفۆرد.

له‌ ساڵی ١٩٩٢ كرێمین هه‌ڵسا به‌ درووستكردنی كۆمپانیای firm Los Altos Technology و سه‌ركردایه‌تی ئه‌م كۆمپانیایه‌ی ده‌كرد كه‌ كاریان به‌رنامه‌ درووستكردن بوو تایبه‌ت بوون به‌ پڕۆگرامسازی.
له‌ نیسانی ساڵی ١٩٩٥ ماڵپه‌ڕێكی درووست كرد به‌ ناوی Match.com كه‌ ماڵپه‌ڕێكی كه‌سی ڕاسته‌وخۆ بوو به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تادا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ناوبانگی ته‌واوی نه‌بوو و بڵاونه‌بۆوه‌ به‌ نێو خه‌ڵكدا و به‌م هۆیه‌وه‌ وازی له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی هێنا به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك دووباره‌ به‌ نوێگه‌ریه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و به‌رده‌وام به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی له‌ زیادبوون دابوون و نرخی كۆمپانیاكه‌ش به‌رزده‌بووه‌وه‌.
hundreds-attend-third-annual-northwestern-entrepreneurship-conference-header
جیا له‌م ماڵپه‌ڕه‌ش له‌ ماڵپه‌ڕی NetAngels.com كاری ده‌كرد و كار و پڕۆژه‌ی به‌رده‌وامیشی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و گووگڵدا هه‌بوو و هه‌روه‌ها دۆمه‌ینی Sex.com یشی دۆزیه‌وه‌ و به‌رده‌وام سامانه‌كانی ئه‌م پیاوه‌ له‌ زیادبوون دابوون تا ئه‌وه‌ی له‌ بابه‌تێكی گۆڤاری New York Times دا له‌ ساڵی ٢٠٠٧ سامانی كرێمین به‌ ١٠ ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌كرا.
gary-kremen-photo-3aa-mg0854-copy
گاری ڕاسته‌ ماڵپه‌ڕێكی درووست كرد به‌ ناوی Match.com و به‌ هۆی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بوو به‌ كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕێك بوو بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ كه‌ مه‌زه‌ندا ده‌كرێت ڕێژه‌یێكی بێ شوماری خه‌ڵكی به‌هۆی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه‌ به‌یه‌كتری گه‌یشتبێتن.
matchukbestdating
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخ بوو هاوسه‌ره‌كه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ش كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٨ هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدابوو به‌ دزی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ پیاوێكی تردا گرێدابوو كه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ گاری كرێمین جیابووه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و له‌ ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌م پیاوه‌ی ناسیوه‌ و په‌یوه‌ندیان به‌ستووه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدرا كه‌ دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕێك به‌ هۆی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیابێته‌وه‌ و خیانه‌تی لێبكات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ خاوه‌نی دوو منداڵ بوون.
1db73b5e

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.