زۆر جار کە سیستەمی مۆبایلە ئەندرۆیدەکانمان تێک دەچێت یان نوێکاری بۆ نایەت لە کاتێکدا کۆمپانیا بۆی دابین کردوە پیویست دەکات لە رێگای پڕۆگرامی ئۆدنەوەی مۆبایلەکانمان ئەپدەیت بکەینەوە ئەویش بە داونلۆدی کردنی روومی دیاریکراو لە یەکێک لە ماڵپەرەکانی پەیوەست بە دابەزاندنی رووم .
لێرەدا ئێمە ماڵپەرێکتان پێ دەناسێنین بە ناوی ” AnyRoms ” کە زۆربەی زۆری روومە فەرمیەکانی سامسۆنگی لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە و دەتوانیت بە ئاسانتریش شێوە روومی هەر مۆبایلێکت ویست تێیدا داببەزێنیت بە خێرای و بە بێ بونی هیچ کێشەیەک .
بۆ دابەزاندنی رووم لەو ماڵپەرەدا سەرەتا ماڵپەرەکە بکەرەوە
دواتر لە ماڵپەرەکەدا کەمێک دێینە خوارەوە بەشی گەران هەیە لەوێدا ناوی مۆبایلەکەی بنوسە و روومی دیاریکتراو بە مۆبایلەکەت داببەزێنە .
بۆ دابەزاندنی روومی فەرمی بە رێگای پڕۆگرامی ئۆدن ئەم بابەتە بخوێنەوە کە تییدا لە رێگای دووەم باس کراوە