لەوانەیە زۆر کات نامەمان بۆ پەیجەکان ناردبێت و لە ماوەیکی کورت بە شێوەیەکی خێرا و خۆکارانە وەڵام دراوینەتەوە کە ئەم وەڵام دانەوەش یەکێکە لە خزمەت گوزاریە نایابەکان کە فەیسبووک پیشکەشی بەکارهێنەران و خاوەن پەیجەکانی کردووە بە شێوەیەک لە لایەن خاوەن پەیجەکان دادەنرێن بە مەبەستی گەیاندنی پەیامێک بۆ هەموو ئەو کەسانەی نامە دەنێرن و چاوەڕوان نەکردنیان بۆ وەڵام دانەوە لە ماوەیەکی کەم دا ، بۆ ئەم مەبەستەش هەستاون بە دانانی وەڵام دانەوەی خۆکارانە و نوسینی کورتە وەڵامێک .
چۆنییەتی دانانی ئاسانە لەگەڵمان بن لەم چەن وێنەیەدا شێوازی دانانی ڕوون دەکەینەوە :
سەرەتا دەچینە نای پەیجەکەمان و کلیک لە بەشی Settings دەکەین .
دواتر دەچینە سەر Messaging .
پاشان وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێ کراوە ژمارە یەک بکە بە YES , و دواتر کلیک لە Change بکە بۆ دەستکاری کردن و دانانی کورتە وەڵامەکە بە پێی ویستی خۆت .
دواتر هەر شتێکت دەوێت لێرەدا بینووسە و پاشان Save ی بکە .
ئێستا بە سەرکەوتووی کارەکەت ئەنجام دا و لە کاتێت هەر کەسێک پەیوەندی بە پەیجەکەوە بکات راستەوخۆ و خۆکارانە وەڵامی دەدرێتەوە .