یەکێک لەو کێشانەی زۆربەی قوتابیان و خوێندکارانی ئێم هەیانە لاوازی بیریە بۆ بابەتی بیرکاری و حەلکردنی کردارە جیاوازەکانی نێو وانەکەیە .
لە ئیستادا دوای بڵاوبونەوەی و پەرەسەندنی تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی بۆ چارەسەکردن و زیادکردنی توانای قوتابیان چەندان رێگا و پڕۆگرام دروست کراون لە بابەتی ئەمجارەماندا پڕۆگرامێکتان پێ ئاشنا دەکەین کە بەکاردێت بۆ بەهێزکردنی هزری بەکارهێنەر لە بیرکاری .
پڕۆگرامەکە ناوی Quick Brain و لە ماوەیەکی کورتدا چەندان پرسیاری بیرکاری لە کۆ کردنەوە و جاران و کەم کردنەوە و …هتد لێ دەکات .
وە هەروەها پڕۆگرامەکە چەندان یاری هزری دیکەش لە خۆ دەگرێت کە دەتوانیت بۆ بەهێزکردن و بەسەربردنی کات بەکاریان بهێنیت .
کلیک بکە بۆ داگرتنی پڕۆگرامەکە بۆ ئەندرۆید
کلیک بکە بۆ داگرتنی پڕۆگرامەکە بۆ IOS (ئایفۆن و ئایپاد)
ڤیدیۆیەک لە پڕۆگرامەکە