کۆنگره‌ی WWDC 2017 کوتکراوه‌ی وشه‌ی (Apple Worldwide Developers Conference) ـه به کوردی واته (کۆنگره‌ی ئه‌پڵی جیهانی گه‌شه‌پێده‌ران) به فه‌رمی ئه‌پڵ ٥ تا ٩ ـی مانگی ٦ـی دانا بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه له San jose له وڵاتی کالیفۆرنیا له باره‌گای McEnery Convention Center که ته‌نها چه‌ند خوله‌کێک له باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌پله‌وه دووره مه‌به‌ستمه ئه‌و لقه تازه‌یانه له Cupertino ـه
له‌م کۆنفرانسه‌دا گه‌شه‌پێده‌ران ده‌رباره‌ی کار و به‌رهه‌مه‌کانی داهاتووی ئه‌پڵ ئه‌دوێن وه نمایشی ئه‌که‌ن ،
کۆنگره‌که له‌ژێر دروشمی :
(ته‌کنه‌لۆژیا به ته‌نها به‌س نیه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌بێت له‌گه‌ڵ هونه‌ره ئازاده‌کان و مۆرڤه‌کاندا دابه‌ش بکرێت تا بتوانرێت بیرۆکه و ته‌جروبه‌ی نوێ دروست تاوه‌کو کۆمه‌لگای پێ پێشبکه‌وێت . له‌م هاوینه‌دا ئه‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌زاران مێشکی ئاڵتونیدا بین ، هه‌زاران مێشکی داهێنه‌ر که پێشبینیه‌کان نمایش ئه‌که‌ن ، تێڕوانين، سۆز، و بەهرە جیاوازه‌کان تا هاوکاری له‌وانه‌وه وه‌ربگرین تاوه‌کو دنیا بگۆرین ) ئه‌بسترێت
وه وا پێشبینی ئه‌کرێت که وه‌شانی IOS 11 له‌گه‌ڵ tvOS 11 و WATCHOS 4 , OS X10.13 له‌و کۆنگره‌یه‌دا نمایش بکرێن
ژێده‌ر : iclarified