هه‌روه‌ک ئه‌زانین ئینستاگرام یه‌کێکه له ناوازه‌ترین و پر به‌کارهێنه‌رترین تۆڕه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی جیهان ، وه ئێوه به شێوازێکی ساده توانیوتانه وێنه و ڤیدیۆیه‌کانتان هاوبه‌شی پێ بکه‌ن وه هه‌روه‌ها ناردنی نامه‌کان (DIRECT) بۆ خێزان و هاورێکان و که‌سه نزیکه‌کان ، زیاتر له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که باسمان کرد ئه‌توانین به‌دی بکه‌یت ، Instagram++ پرۆگرامێکه یان (توکێکه) که چه‌نده‌ها جار له ئینستاگرامی ڕه‌سمی خودی کۆمپانیایه‌که باشتر و پڕ تایبه‌تمه‌ندی.
کۆمه‌لێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی :
- پاراستنی وێنه و ڤیدیۆیه‌کانی ناو کامێرا رۆلی ئامێره‌کانن
- بینینی ده‌قه‌ی ته‌واوی کاتی پۆسته‌کان
- شاردنه‌وه‌ی ڕا تایبه‌تیه‌کانت له FEEDـدا
- ئه‌توانی به داگرتنی وێنه‌ی پرۆفایله‌کان بۆت بهێنێته پێشه‌وه و قه‌باره‌که‌ی گه‌وره بکات
- شاردنه‌وه‌ی ستۆری
- کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی که له ئینستای ڕ‌ه‌سمیدا ته‌نها به‌ڕه‌شی ئه‌نووسرێت وه گۆرینی بۆ ڕه‌نگی شین
- دلنیایت پێده‌دات له‌کاتی لایکردنی (دلێک) بۆ پۆستێک
- بێده‌نگ کردنی به‌کارهێنه‌ره تایبه‌ته‌کان
- کۆپی کردنی نووسراوه‌ی نامه‌کان
- وه زیاتر !
چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی : (بێ جێلبرێک)
هه‌نگاوی یه‌که‌م : ئینستاگرامی ڕه‌سمی ناو مۆبایله‌که‌تان بسرنه‌وه.
هه‌نگاو دووه‌م : برۆ سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره وه کۆتا وه‌شانی Instagram++ دابگره و له کۆمپیوته‌ره‌که‌تدا بیپارێزه
هه‌نگاوی سێیه‌م : پرۆگرامی Cydia Impactor پێویسته دابگریت بۆ ئینستاڵکردنی Instagram++ کارمان پێ ده‌بێت. وه نیگه‌ران مه‌به بۆ هه‌ریه‌ک له سیسته‌مه‌کانی ” ماک ، ویندۆز و لینوکس ” به‌رده‌سته ئه‌توانی له‌و به‌سته‌ره‌ی دیاری مان کردووه به‌ناوی پرۆگرامه‌که‌وه .
هه‌نگاوی چواره‌م : ئامێره‌که‌تان به کێبلی شه‌ریکه په‌یوه‌ستی کۆمپیوته‌ر بکه‌ن وه پرۆگرامی Cydia Impactor بکه‌وه
هه‌نگاوی چواره‌م : فایلی Instagram++ رایبکێشه بۆ ناو پرۆگرامی Cydia Impactor مه‌به‌ستمان له ئامرازی . “” Drag & Drop “”ـه
هه‌نگاوی شه‌شه‌م : داواتان لێ ئه‌کات تێپه‌ڕه‌وشه‌ی و ئیمێلی ئه‌پڵ ئایدیه‌کان داخڵ بکه‌یت .که بۆ ئینستاڵکردنی پێویستی به پاڵپشتی ئه‌پڵ ئایدی ئه‌بێت گه‌ریش ناته‌وێت هی ڕه‌سمیه‌که‌ت بنووسیت ئه‌وه دانه‌یه‌کی نوێ دروست بکه‌وه ئیمێل و پاسۆورده‌که‌ی بنووسه سود له‌وه وه‌ربگره
هه‌نگاوی حه‌وته‌م : دوای داخڵکردنی ، Cydia Impactor ده‌ست ئه‌کات به ئینستاڵکردنی Instagram++له‌سه‌ر ئامێره‌که‌تان . دوای ته‌واو بوونی ئه‌بێت ئایکۆنی ئینستاگرام له لیستی پرۆگرامه‌کاندا به‌دی بکه‌یت .
هه‌نگاوی هه‌شته‌م : له‌دوای ئه‌وه برۆ سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی دیاریمان کردووه
” Settings –> General –> Profiles –> Device Management یان Profiles & Device Management .
هه‌نگاوی نۆیه‌م : ئێسته بچۆ سه‌ر پرۆفایلی ئه‌و پرۆگرامه‌و به‌شی Trust هه‌ڵبژێره
هه‌نگاوی ده‌یه‌م :ئێسته له‌سه‌ر ڕوونمای شاشه‌که‌ت پرۆگرامه‌که بکه‌وه . گه‌ر پرۆگرامه‌کیInstagram++کردیه‌وه واته به‌سه‌رکه‌وتووی داتمه‌زراندووه ، پیرۆزه .تێبینی : ئه‌بێت له‌یاد نه‌چێت دوای ٧ رۆژ پرۆگرامه‌که ده‌ست به کراش کردن ئه‌کات بۆیه ئه‌بێت له‌رێگای Cydia Impactor دووباره دایمه‌زرێنیته‌وه .
بۆ چالاکردنی Instagram++ برۆنه سه‌ر پرۆفایلی ئینستاگرامه‌که‌تان .وه ئێسته له‌سه‌ره‌وه به‌لای ڕاستدا به‌شی Settings و وه IG ++ Settings کلیک لێبکه‌ن .لێره‌دا ئه‌توانی رێکخستنه‌کانی ئه‌م پرۆگرامه ناوازه‌یه چالاک و نا چالاک بکه‌یت
به‌هیوای سود