له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوودا ئه‌پڵ کۆمه‌لێک په‌نتینی (وێنه‌ی کێشراو) بڵاوکرده‌وه که وه‌ک سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن که ڕه‌نگه تایبه‌تمه‌ندیه‌کی نوێ له ئایفۆنی داهاتوودا به‌رجه‌سته ئه‌کرێت ئه‌ویش ئاگادارکردنه‌وه بۆ به‌کارهێنه‌ری ئایفۆنه‌که کاتی شکانی شوشه پارێزه‌ره‌که‌ی ئایفۆنه‌که
به‌دڵنیایه‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ئه‌وه‌ی گرنگه پێش ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ست به درز و شکانێک بکه‌یت به خێرایی ئایفۆنه‌که ئاگادارت ئه‌کات هه‌ر دوای شکانی پارێزه‌ره‌که‌ی به ماوه‌یه‌کی ئێجگار که‌م ڕاسته ڕه‌نگه بلێیت که‌سی به‌کارهێنه‌ریش ئاگاداری شکانی ئه‌بێت ڕه‌نگه هه‌ندێک جار درزه‌که بچووک بوو هه‌ستی پێ نه‌که‌یت به‌ڵام له رێگای ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌وه ئاگاداریت پێ ده‌دات له‌کاتی هه‌بوونیدا
وه ئه‌م پنتنه‌ش ناوی (Coverglass fracture detection)ـه به زمانی کوردی واته (دۆزه‌ره‌وه‌ی شکانی پارێزه‌ری شاشه)
وه ئه‌پڵ ئاشکرای ئه‌کرد به‌شی پێشه‌وه ڕوونمای شاشه هه‌ستیار ترین به‌شی مۆبایله‌کان بۆیه هه‌میشه ده‌بێت پارێزگاری لێبکرێت له شکانی وه شاشه‌که‌ش له هه‌رچیه‌ک دروست کرابێت ئه‌بێت له‌یادمان نه‌چێت هۆکاره فیزیایه‌کان توانای زیان پێگه‌یاندنیان پێی ده‌بێت
به‌دڵنیایه‌وه ئه‌م سیسته‌مه ناسه‌راوه‌یه ڕه‌نگه سودێکی ئه‌وتۆ به به‌کارهێنان نه‌دات ، به‌ڵام کاتێک ئایفۆنه گران به‌هاکه‌ت بکه‌وێته سه‌ر زه‌وی دواتر هه‌ڵی بگریته‌وه ده‌بینی هیچی لێنه‌هاتبێت به‌ڵام دواتر برێکی که‌م زیانی شکانه‌که‌ی لێ ده‌ربکه‌وێت له‌و ساته‌دا ئه‌مجۆره ناسه‌راوه‌یه ئاگادارت ئه‌کاته‌وه
به‌هه‌رحاڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له ئایفۆنه‌کانی داهاتوودا جێگیر ئه‌کرێت دیار نیه کام جۆریان بێت ئایفۆن ٨ بێت یاخود جۆره‌کانی تر به‌ڵام ته‌نها وتراوه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی داهاتوو جێگیر ده‌کرێت .
ژێده‌ر : APPLE INSIDER