سه‌ده‌ی بێدەنگی ڤیدیۆكان له كاتی گه‌ڕان له نێو پەڕه‌ی سه‌رەكی فه‌یسبووك کۆتای هات.
زه‌به‌لاحی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كان به‌كارهێنه‌رانی ڕووبه‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندیێكی پرسپێنه‌كراو ده‌كاته‌وه كه ئایا به‌كارهینه‌ران به‌دڵیانه یاخود نا.
خۆكارانه پێبوونی ده‌نگی ڤیدیۆكان له كاتی گه‌ڕان له ناو پەڕه‌ی سه‌رەكی (News Feed)دا یه‌كێكه له‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌م زووانه به‌رده‌ستی ده‌خات وه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییه له مانگی هه‌شتی ساڵی ڕابردوو ته‌واوبووه.
له یه‌كێك له پۆسته‌كان فه‌یسبووك وێنای گۆرانكارییه‌كه‌ی به باشتركردنی كوالیتی ژیان ده‌كات و ده‌ڵێت : خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی پێبوونی ده‌نگ ده‌كه‌ن ته‌نها له‌كاتیكدا كه گرته ڤیدیۆییه‌كیان به دڵه و خۆیان ده‌یانه‌وێت ،وه ئه‌مه‌ش ئه‌زموونه‌كه زیاتر نه‌گۆر ده‌كات.
وه دڵنیابه له‌وەی كه ده‌نگی ڕیكلامه‌كان پێده‌بن كاتێك به سه‌ریان تێپه‌ڕ ده‌بیت.
به‌لام خۆش به‌ختانه ده‌توانی ئه‌م گۆڕانكارییه دەتوانرێت ڕاگیریت به ڕاگرتن و offكردنی هه‌ڵبژارده‌ی “Videos in News Feed Start With Sound” له ڕێكخستی فه‌یسبووك (settings).
فه‌یسبووك به‌نیازه به هێواشی ئه‌م تایبه‌تمندییه بڵاو بكاته‌وه تاكو له ساڵی داهاتوو له هه‌موو جیهان به‌رده‌ستبێت.
فه‌یسبووك چاكسازی له ئه‌زموونی ڤیدیۆی مۆبایلیش كردووه ،ئێستا كاتێك به كارهێنه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك سه‌یری ڤیدیۆیێك ده‌كات ڕاستوخۆ ڤیدیۆكه له باری ستوونی ده‌گۆڕێت بۆ باری پڕ به شاشه واته (Full Screen) تا ئه‌و كاته‌ی به‌كارهێنه‌ر خۆی لای ده‌دات.
وه خه‌ڵكی ده‌توانن له كاتی سه‌یركردنی ڤیدیۆیه‌ك ڕایكێشنه به‌شی خواره‌وه‌ی شاشه‌كه و له یه‌ك كاتدا به نێو په‌یجی سه‌ره‌كی بگه‌ڕێن و له به‌شی خواره‌وه ڤیدیۆكه له نمایشی خۆی به‌ر ده‌وامبێت ، وه ده‌توانریت ڤیدیۆكه به‌رده‌وام كارابێت ته‌نانه‌ت له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ش له ئه‌پی فه‌یسبووك به‌ڵام ئه‌م تابه‌تمه‌ندییه ته‌نها بۆ به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست ده‌بێـت.
له كۆتاییدا ، ئه‌گه‌ر پێشووتر ویستووته ڤیدیۆكانی فه‌یسبووك له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه سمارته‌كه‌ت ببینی ئێستا كاتیه‌تی.
فه‌یسبووك ئه‌پێكی دروستكردووه كه بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئه‌پڵ تیڤی، ئه‌مازۆن فایه‌ر تیڤی،سامسونگ سمارت تیڤی به‌رده‌ست ده‌بێت و له داهاتووش له‌ربه‌رده‌م سەكۆیه‌كانی(Platform) تر واڵا ده‌بێـت.
ئامادەکردنی : محمد زاگرۆس