بێگومان ڕۆژانه له كاتی به‌كارهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و كردنه‌وه‌ی وێب سایته جۆر به جۆره‌كان به‌كارهێنه‌ران تووشی كێشه‌یه‌ك ئه‌بن ئه‌ویش ڕیكلامه بێزاركه‌ره‌كانه كه به‌كارهێنه‌ران به ده‌ستیانه‌وه تووشی بێزاری ئه‌بن،كه زۆر جار به‌كاهێنه‌ران واده‌زانن ئه‌و ڕێكلامانه ڤایرۆسن چوونكه هه‌ندێ جار به ئاسانی لاناچن له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كانمان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مرۆ بابه‌تێمان بۆ ئاماده‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری ڕزگارتان بێت له‌و ڕێكلامه بێزاركه‌رانه و ئیتر كێشه‌ی ئه‌و ڕیكلامانه‌تان نه‌بێنت و به ئاسوده‌ی بڕاوسه‌ره‌كه‌تان به‌كاربێنن .
چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه له ڕێگه‌ری براوسه‌ری Adblock Browser ده‌كه‌ین كه بڕاوسه‌رێكی نایابه بۆ لابردنی رێكلامه‌كان به ته‌واوی،ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه بۆ هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ios به‌رده‌سته و ئه‌توانن له كۆگاكانی پله‌ی سترۆی و ئه‌پ ستۆری به خۆڕایی داونڵۆدی بكه‌ن.
لینكی داگرتنی بڕاوسه‌ره‌كه بۆ سیستمی ئه‌ندرۆید

لینكی داگرتنی بڕاوسه‌ره‌كه بۆ سیستمی ios(ئایفۆن و ئایپاد)
