(بڵاس) بڵۆگگهری ئه‌مریكی تایهتمهند و ناسراو به هه‌واڵه متمانه پێكراوهكانی ده‌رباره‌ی مۆبایل وئامێره ئهلیكتۆنییهكانی تر، به یه‌كێك له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان له بواری ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ژمارده‌كرێت .وه‌ك هه‌رجارێك له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو جریوهكی تایبه‌ت به مۆبایله نوێكه‌ی سامسونگ كرد له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر.
بڵاس له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو وێنه‌یه‌كی لۆگۆی گالاكسی 8S پڵه‌سی بڵاوكرده‌وه بۆ پاڵپشتی كردنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن مۆبایله نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیاكه‌ی كۆریای باشوور به دوو شێوه بڵاو ده‌بێته‌وه یه‌كێكیان تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی هه‌یه كه گالاكسی S8 پڵه‌سه.
بڵۆگه‌ره ئهمریكیهكه جریوه‌یه‌كی نوێی تری بڵاوكرده‌وه و تیایدا تایبه‌تمه‌ندی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی خسته‌ڕوو له‌ڕووی ڕوونماوه ، كه ده‌ڵێت گالاكسی S8 به ڕوونمایهك له جۆری Super AMOLED و كوالیتی QHD وه به پێوانه‌ی 5.8 ئینج به‌رده‌ست ده‌بێت، وه جۆری دووه‌میان كه گالاكسی S8 پڵه‌سه به ڕوونمایهك له جۆری Super AMOLED وه به كوالیتی QHD وه به پێوانه‌ی 6.2 ئینج به‌رده‌ست ده‌بێت.
ئیڤان نیڵسن بڵاس (Evan Nelson Blass)ی ئه‌مریكی بڵۆگگهر و سه‌رنووسه‌ر و دزه‌پێكه‌ری هه‌واڵ ده‌رباره‌ی مۆبایله . ناوبانگێكی نیوده‌وڵه‌تی په‌یاكرد له ماوه‌ی نێوان 2012 بۆ 2014 به هۆی هه‌واڵه دزپێكراوهكانی ده‌رباره‌ی مۆبایل و تابلێت وئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كانی تر، وه بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ هه‌موو ڕۆژنامه‌وانانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا.
سه‌رچاوه: Th3professional
وه‌رگێڕان بە ده‌ستكاری: محمد زاگرۆس