وۆردپرێس ( WordPress ) یەكێكە لە CMS ە بەناوبانگەكان لەسەر وێب، وە ئێستا 26.5% ی وێبسایتەكان پێك دەهێنێت. دوای ئەوەی سەركەوتنێكی باشی بە دەست هێنا لە بواری بەكاربردن و ماركێتینگ . بەلام چەندین مەترسی سەریان هەڵدا كاتێك ئەو هێرشانەی بۆ سەر ئەو هەڵانە كە دۆزرانەوە كران.

كەلێنەكان لە پاراستنی وۆردپرێسدا

ئەم مەترسیانە لە كوێوە هاتوون وە كەی ؟ بۆ وەلامی ئەم پرسیارە ، ئێمە داتامانی WP Scan ، كە سكانەرێكی وۆردپرێسە ، دەكەین ، كە ئاماژەی بە 4618 كەلێنی پراستن كردووە ، كە دەتوانرێت بقۆزرێتەوە بۆ هاككردنی وۆێبسایتەكەت. وە 2,355 كەلێن و هەڵەش ریپۆرتكراوە تا ئێستا. 52% كەلێنەكان كە ریپۆرتكراون ، هۆكراەكەی ئەو پێوەكراو( Plugin ) انەن كە بەكاربراون، كە ئەمەش خۆی لە چەندین هۆكاری تر ئەبینێتەوە كە لە بابەتی تری هاوشێوە باسی دەكەم. وە 37% كەلێنەكان لە خودی سكرپیتەكەدایە . وە 11% كەلێنەكان لە روكار( Theme ) ەكان دا دۆزراوەتەوە. وە ئەم پێوانانەش لە یەن Wordfence ەوە پشتراست كراوەتەوە كە ئەوان پێیان وایە 55.9% كەلێنەكانی پاراستن لە پێوەكراو ( Plugin ) ەكانەوە دێن.
  • جۆرەكانی ئەو كەلێنانە چین كە دەتوانرێت بقۆزرێتەوە بۆ هاككردنی وێبسایتەكەت ؟
    بە گەرانەوە بۆ WP Scan ، ٣٩٪ ی هەڵەكانی وۆردپرێس ( XSS ) ە ، كە كورت كراوەی ( Cross-Site Scripting )

وە دەتوانیت لە خوارەوە لیستی ئەو هەڵانەی كە دۆزراونەتەوە و پۆلێنكراون ببینیت.

  • SQLI: 15%
  • Upload: 11%
  • CSRF: 7%
  • Multi: 6%
  • Unknown: 6%
  • LFI: 3%
  • RCE: 3%
  • FPD: 2%
  • Auth bypass: 2%
  • RFI: 2%
  • Bypass: 2%
  • Redirect: < 1%
  • XXE: < 1%
  • DOS < 1%
  • SSRF: < 1%

وە ئەوەی خوارەوە گرنگترین وەشانەكانی وۆردپرێس لەگەڵ گرنگترین كەلێنەكان.

هەروەك دەبینین كە وەشانەكانی 3.8.1 و 3.7.1 زۆرترین كێشەی پاراستنیان هەیە.

وە لە خوارەوەش دەتوانیت ئەو مالپەرانە ببینیت كە لە لوتكەن بۆ تۆماركردنی هەڵە و كەلێنەكانی وۆردپرێس

وە لە كۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بخەمە روو، راستە وۆردپرێس كە چەندین هەلەی گەورەی هەیە ، كە تا ئێستاش هەندێكیان چارەسەر نەكراون ،بەلام یەكێكە لە هەرە بەهێزترین ئەو سكریپتانەی كە سەرچاوە كراوە ( Open Source ) ە. چەندین مالپەری بەهێز و بەناوبانگ ئێستا وۆردپرێس بەكاردەبەن. دەتوانیت لە مالپەری فەرمی سكریپتەكە بەشی VIP ببینیت كە كێ كار بە وۆردپرێس دەكات. وە بۆچوونی خۆم  پێم واییە  لە رۆژگاری ئەمرۆ پێویست بەوە نەماوە كە دانیشیت بە مانگ بیرۆكە دابرێژیت و CMS ی تایبەت بە خۆت بنیات بنێیت ، چونكە كاتێكی زۆر دەكوژێت ، وە هەلەی گەورەشی تێ دەكەوێت كە زۆرێك لە وێب دیزاینەر و پرۆگرامەرەكانم بینیوە توانای چاككردنیان نەبووە. بەلام دەتوانیت لە مالپەری فەرمی ئەوە ببینیت كە چەندین وێب دیزانەر و دیڤیلۆپەر ، هەوڵی بەرەو پێشبردنی وۆردپرێس دەدەن. بۆیە پێم وایە لە داهاتوو زۆر بەربلاوتریش دەبێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

کەسێکی پیشە گەر نیم , بەلام هەوڵی فێربوون دەدەم لە هەموو بەشەکانی تەکنەلۆژیادا , بۆیە کۆد نوسینیش یەکێکە لە خولیاکانم کە چەند ساڵێکی کەمە خەریکم , سوپاس بۆ خودا کە شارەزاییەکی باشم هەیە لە پرۆگرامەکانی دیزایندا .

Comments are closed.