پێگه‌ی (سۆنیک واڵ) نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر گرنگترین هێرشه‌کانی پاراستنی بۆ سه‌ر مۆبایله‌کانی ئه‌ندۆرید له ساڵی ٢٠١٦ـدا ، گه‌ر چی رێژه‌ی ئه‌م سیسته‌مه هه‌موو سالێک رێژه‌که‌ی به به‌راورد به رێژه‌ی ساڵی پێشووی باشتر ئه‌بێت ، به‌ڵام ئێستاش چه‌ندین کێشه و ده‌رچه‌ی تێدایه که وا لێبکات هێرشی بکه‌نه سه‌ر
به پێی راپۆرته‌که‌ی ئه‌و پێگه‌یه بێت ، دادپۆشی شاشه (Screen Overlay) ، دامه‌زراندن (ئینستۆڵ) بوونی خۆکاری پرۆگرامه‌کان ، DressCode و Metasploit و HummingBad دیارترین جۆری هێرشه‌کان بووه بۆ سه‌ر مۆبایله‌کانی ئه‌ندۆرید له ساڵی ٢٠١٦ـدا
خالێکی جوان له‌م نێوه‌نه‌دا به‌دی ئه‌کرێت ئه‌ویش Metasploit ـه له ڕاستیه‌دا ئامرازێکه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی چاودێری کردن هێرشه‌کانی هاککردن و دزینی زانیاری بینات نراوه ، به‌ڵام هاکه‌ران له‌رێگای ئه‌مه‌وه ماڵوێره‌کان داخڵ ئه‌که‌ن ،
له ڕاستیدا له ساڵی ٢٠١٦ ماڵوێره‌کان زۆر پێشکه‌وتنیان به خۆیه‌وه بینی به‌هۆکای رێکخستنی بۆت نێته گه‌وره‌کانه‌وه و هێرشه‌کانی (DDOS)ـه‌وه ،
هێرشه‌کانی OverLay یه‌کێکه له رێگه ئاساییه‌کان بۆ دزینی داته‌کانی به‌کارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید له قه‌ڵه‌م دراوه ، ئه‌مه خۆشبه‌ختانه ساڵی ڕابردوو سود وه‌رگرتن له‌م جۆره ڕووی له که‌متر بوون کردووه ، وه هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆ ماڵوێره‌کان ڕووی له که‌متر بوون کردووه له ساڵی ٢٠١٦ ، ٦٠ میلیۆن نموونه‌ی تایبه‌ت لێیان ده‌ستنیشان کراوه به به‌راورد به ساڵی ٢٠١٥ چوار میلیۆن رێژه‌که‌ی که‌می کردووه .
کۆی گشتی هێرشه ماڵێواره‌کان له ساڵی ٢٠١٦ رێژه‌ی ٧.٨٧میلیار بووه ، وه ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی ٢٠١٥ـدا ٨.١٩ میلیار بووه ،واتای که‌م بوونی رێژه‌که هێرشه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت وه سۆنیک واڵ ده‌لێت رێژه‌ی ئه‌مساڵی پرۆگرامه‌کانی که گومانی ئه‌م جۆره هێرشه‌یان له‌سه‌ر بێت له چاو ساڵانی پێشوودا که‌متر بوو له پله‌ی ستۆردا به‌ڵام واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت کۆتایی پێهاتووه ئه‌کرێ بلێین ده‌ست پێکه‌که بۆ که‌متربوونه‌وه‌یان بۆ چه‌ند سالێک به‌ڵام له کۆتایدا لێزمه‌ی ئه‌و هێرشانه هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆیه هه‌میشه ده‌بێت له به‌رگریدا بن
ئاگادارکردنەوەیێکی تری پێگه‌ی SonicWall دیاری دەکات بریتیە لە بەرزبوونەوەی هێرشکردنه سه‌ر پرۆگرامه‌کان کە کۆمپانیا ڕایگەیاندووە 638 ملیۆن کەیسی پرۆگرامه‌کان تووشی هێرش بوونەتەوە ساڵی پار، 167 جار زیاتر بووه لە هی ساڵی 2015 به‌یه‌ک هۆکار بووبێت یان زیاتر ، وه زیادبوونی ٪٣٤ـی گواستنه‌وه له رێگای ترافیکی داتا‌کانی پرۆتۆکۆلی پاراستنی
SSL یان TLS بووه له ساڵی ٢٠١٦ـدا
( مه‌به‌ست وایه ئه‌مجۆره هێرشه‌یان ل‌رێگای ئه‌و دووجۆره پرۆتۆکۆله‌وه ئه‌نجام دراون )
وه وتراوه که هه‌موو ئه‌م ئامارانه خوێندته‌وه له هێلی جیهانی GRID پێگه‌ی SONICWALLبه‌ده‌ست هێنراوه له زیاتر له یه‌ک میلیۆن و ٩٠ پاراستنی له زیاتر له ٢٠٠ وڵاته‌دا ناوچه جیاوازه‌کانی جیهاندا کۆ کراوه‌ته‌وه وه به خێرایی هه‌موو ٢٤ کاتژمێرێک چالاکیه ئینته‌رنێتیه‌کان چاودێری ئه‌کات.