هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستبوونی تێك ئایه‌وه یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كی و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی تێك ئای به خۆشحاڵیه‌وه بریتی بووه له ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا به گشت شوێنه‌كانی كوردستان ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جیاواز له تۆڕ و وێب سایته‌كانی تر تێك ئای جیا له‌وه‌ی كه بوو به گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆژی له كوردستان و عێڕاق له ته‌ك ئه‌مه‌شه‌وه له ڕێگای ڕێكخراو و چه‌ندان تیم و كه‌سانی شاره‌زا هه‌ڵسا به زیاتر ئاشناكردن و فێركاری و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له جۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و زیاتر په‌ره‌دان به توانا و لێهاتوویی تاكی كورد.
دژوار عمر حمد كه ته‌مه‌نی ته‌نها ٨ مانگ بوو كاتێك باوكی له ڕێگای خه‌باتی ئازادی كوردستاندا گیانی به‌خشی ، یه‌كێكه له گه‌نجه لێهاتووه‌كانی كورد كه له دوای شه‌هیدبوونی باوكیه‌وه له زۆر ڕێگای جیاواز هه‌وڵی داوه خه‌ونه‌كانی باوكی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كوردستان به‌دی بهێنێت ،به‌سه‌ربردنی ژیانی منداڵی ئه‌م گه‌نجه ٢٠ ساڵانه كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ساڵڕۆژی له دایكبوونی بوو له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینی شاری هه‌ولێر به ناوی ( ئاری – سه‌ڵاحه‌دین ) بووه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه دژوار جیا له خولیا وای هه‌ستكردووه كه تواناكانیشی له بواری تۆپی پێدا په‌ره‌ده‌سێنێت به‌م هۆیه‌شه‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆڵانه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كه له لایه‌ن دژواره‌وه به خۆشترین ساته‌كانی ژیانی داده‌نرێت هه‌ڵساون به سازدانی یاری تۆپی پێ به‌ڕاده‌یه‌ك كه پێوه‌ی ئاڵووده بوونه تا ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٢ له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی ( شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی ) به‌ژداری پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان كرد له نێو ١٣ وڵاتی جیادا به ناوی كوردستان توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێكه‌ڵیێكی زۆری له‌گه‌ڵ وه‌رزشی تۆپی پێ هه‌یه به‌م هۆیه خولیای سه‌ره‌تایی دژوار بریتی بووه له تۆپی پێ چونكه به وته‌ی ئه‌و بۆیه خولیای ته‌كنه‌لۆژی له‌سه‌ره‌تای منداڵی له نێو تاكه‌كانی كوردا ڕوونادات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌م تێكه‌ڵی له نێوان ته‌كنه‌لۆژیا و كوردستاندا هه‌یه.
دوای ئه‌وی بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ له قوتابخانه‌یێكی نێوده‌وڵه‌تی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت دوای ئه‌وه بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی وه‌رده‌گرێت و به‌هۆی زانینی زمانی ئینگلیزیه‌وه له زانكۆیێكی شاری له‌نده‌ن وه‌رگیرا به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ڤیزاوه نه‌یتوانی گه‌شت بكات بۆ به‌ریتانیا و ڕووی له زانكۆیێكی ئه‌مریكا كرد به ناوی مانچێسته‌ر كه ده‌كه‌وێته شاری نۆر‌ث مانچێسته‌ر له وڵاتی ئیندیانا.
به‌هۆی زانینی زمانی ئینگلیزیه‌وه و هه‌بوونی وانه‌ی پڕۆگرامسازی له قوتابخانه‌یه‌كه‌یان به‌رده‌وام خولیای بۆ ته‌كنه‌لۆژیا زیاد بووه به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێستا له زانكۆی مانچێسته‌ر له به‌شی ( ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی ) ده‌خوێنێت.
دژوار ده‌یه‌وێت له داهاتوودا هاوشانی باوكی شه‌هیدی كه ئه‌و به خوێن ئازادی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا ئه‌میش له ڕێگای ته‌كنه‌لۆژیاوه كوردستان به‌ره‌و پێش ببات و خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌ی بكات ، ده‌یه‌وێت گه‌ر بۆ یه‌ك هه‌نگاویش بێت سیسته‌می ئه‌لیكتڕۆنی بۆ دام و ده‌زگاكانی كوردستان بخاته گه‌ڕ و سیسته‌مێكی پارێزراو و پێشكه‌وتوو درووست بكات ، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له داهاتوودا شه‌ڕی وڵاتان ده‌بێته شه‌ڕی ته‌كنه‌لۆژیا بۆیه نایه‌وێت كوردستان بێبه‌شبێت له‌وه‌دا.
له ساڵی ٢٠١٦ دژوار وه‌كو یه‌كه‌م كورد به‌ژداربوو له پێشبڕكێیه‌كی تاكه كه‌سی كه تیایدا به‌ژداربووان به كورته ڤیدیۆیه‌ك باسی خۆیان ده‌كرد ، ١٦٠ كه‌سی جیا به كۆمه‌ڵێك چیڕۆكی جیا به‌ژداریان تێدا كردبوو هه‌رچه‌نده دژوار نه‌یتوانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام وه‌ك یه‌كه‌م كوردی به‌ژداربوو توانی ناوی پێشمه‌رگه و چیڕۆكی ژیانی تێكه‌ڵ به یه‌كتری بكات و توانی تا قۆناغی كۆتایی بچێت و ناوی له باشترینه‌كان بێت و لێژنه‌ش ڕێزێكی زۆر له ناوی كورد و چیڕۆكه‌كه‌ی بنێن.