لە ئێستادا تەواوی ناوەندە تەکنەلۆژیەکان و چاودەران چاوەڕوانی زانیاری زیاترن دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری، کە بریتیە لە گالاکسی S8 ،هەرچەندە بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان و دزە پێکراوەکان بەرهەمە نوێیەکە زۆر جیاواز نابێ لە بەرهەماکانی پێشخۆی ، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری لە دیزاینی دەرەوە دەکرێت و بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی پەرەپێدەردرێت.
ئەمجارەیان ئەژماری ئۆنلیکس لە تویتەر کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی زانیاریە دەستکەوتوو و دزە پێکراوەکانی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا بە گشتی و مۆبایلە هۆشمەندەکان بە تایبەتی، چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژەیە بە جیاوازی نێوان هەریەکە لە مۆبایلەکانی گالاکسی S7 و Note7 و S8 بەمەش دەردەکەوێت کە جیاوازیەکان لە روکاری دەرەوەی لای پشتەوە لە ئەستوری چینی کامێراکانیان هەیە و لە هەمان کاتدا لە روکاری پێشەوەش هەندێک گۆڕانکاری دەکرێت، هەروەک لەم وێنانە ئاماژەی پێکراوە.

 

Galaxy-S8-Note-7-Galaxy-S7-Bump-Comparison-OnLeaks-1420x727

Note-7-Galaxy-S8-Galasy-S7-Closeup-1-800x412

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.