زۆرێکمان رۆژانە ھێڵی ئهنتەرنێت بەکاردێنین، بەڵام ھەندێكجار بەھۆی خاوی ھێلەکانمانەوە تووشی بێزاری ئەبین ئەمەش گومانمان لا درووست ئەکا کە ئایا کەسانی تر ھێڵی ئهنتەرنێتەکەمان بە کار ئەھێنن یاخود ژمارەی ئەو کەسانە چەندە کە لەسەر ھەمان ھێڵن.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ بابەتێکمان بۆ ئامادەکردوون بۆ ئەوەی ژمارەی ئەو کەسانە بزانین کە لەسەر ھێڵی ئهنتەرنێتەکەمانن بۆ ھەرسێ سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز.
سەرەتا بۆ سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس (ئایفۆن) بەرنامەی fing بەکار ئەھێنین
کە بەرنامەیەکی ئاسانە لە بەکارھێنان و ئەتوانین بزانین چەند کەس لەسەر ھێڵی ئهنتەرنێتەکەمانە
لینکی داگرتنی بەرنامەکی بۆ سیستمی ئەندرۆید
لینکی داگرتنی بەرنامەکی بۆ سیستمی ios
بۆ سیستمی ویندۆز و ماک ئەتوانن ئەم بەرنامەیە بەکار بێنن
لینکی داگرتنی بەرنامەکە لە سایتی سەرەکی بۆ ماک
ئەم بابەتە لە لایەن ھاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە