ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی هواوی به‌ دوو نه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت که ئه‌وانیش Lite و Plus ده‌بن
وه P10 شاشه‌که‌یان ٥.٥ ئینج ده‌بێت
له‌ش‌ه‌که‌ی له کانزا پێکدێت ، وه شاشه‌که‌ی چه‌ماوه‌ ده‌بێت
پرۆسێسه‌ری Kirin 965 له‌سه‌ر جێگیر ئه‌کرێت
وه ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جۆری PLUSـه‌که‌ی به دوو مۆدێل به‌رهه‌م بێت
یه‌که‌میان : ڕامی 6GB بێت و بیرگه‌ی ناوه‌کی 128GBبێت
دووه‌میان : ڕامی ٨ گێگابایت بێت و بیرگه‌ی ناوه‌کی ٢٥٦ گێگابایت بێت
(هه‌رچه‌نده‌ ڕامی ٨ جێگیر کردنی ڕامی ٨ له‌سه‌ر ئه‌وجۆره مۆبایله‌ شایانی قبوڵ کردن نیه به‌ڵام له ته‌کنه‌لۆژیادا هیچ شتێک ئه‌سته‌م نیه)

کامێرای دواوه‌ی ١٢ مێگاپێکسڵ ، پێشه‌وه‌ی ٨ مێگاپێکسڵ
وه پێشبینی ده‌که‌ن توانستی پاتری جۆری PLUS ـه‌که‌ی 3650 بێت
وه‌شانی کارپێکه‌ری ئه‌ندرۆیدی EMUI 5.0 له‌سه‌ر ده‌بێت

هه‌رچه‌نده تا ئێسته‌ هواوی به فه‌رمی باسی جۆری PLUSـه‌که‌ی نه‌کردووه که ئاخۆ ڕاسته یاخود نا
به‌ڵام له کۆنگره‌ی جیهانی  مۆبایله‌کانی ساڵی ٢٠١٧ ـدا یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌ که ئاخۆ به‌رهه‌می هێناوه یاخود نا

وێنه‌یه‌کی دزه پێکراوی مۆبایله‌که :
Screenshot_124

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.