ھەندێک جار مۆبایلەکانمان دەوەستێت و ناچێتە ناو سیستەم یاخود پاسۆرد لەبیردەکەین یاخود ھەندێک کێشەی تر کە پەنا دەبەیبە بەر فۆرمات کردن بۆ چارەسەر کردنیان و ئەمەش وا دەکات کە ببێتە ھۆی لەدەستدانی داتا و زانیاریەکانمان. ڕەنگە چارەسەرەکان زۆر بن بەڵام ھەموویان سەرکەوتوو نین.

سەرەتا File Manager وەک root explore , ES file explore یان ھەر دانەیەکی تر… کە بە شێوەیەکی گشتی بەکار دێن بۆ چونە ناو فایلەکانی سیستەم و بەکارھێنان و دەستکاری کردن و بینین و لێک ھەڵوەشاندن و بینینی پاشگر و کۆپی کردنی فایلەکان و چەندەھا کاری تر بەکار دێت. بەشێک لە کێشەکان وەک لەبیرکردنی پاسۆرد دەتوانین لە ڕێگەی File Manager ێک کە توانای چونە ناو فایلەکانی سیستەمی ھەبێت چارەسەر بکەین یاخود گەر بتوانین بچینە ناو File Manager ئەوا دەتوانین زانیاریەکان و وێنە و فایلەکان ھەڵبگرین و لەدەستی نەدەین.

android-nougat

لێرەدا ئێمە Aroma File Manager تان پێ دەناسێنین، کە جیاوازیەکی گرنگی لەگەڵ File Manager کانی تردا ئەوەیە کە ئەوانی تر لە ناو سیستەم بەکاردێن و کارەکانیان پێ ئەنجام دەدەین بەڵام Aroma File Manager دەتوانین بە بێ چونە ناو سیستەم بەکاری بێنین و کاری پێبکەین ئەمەش جیاوازیەکی گرنگ و تایبەتمەندیەکی نایابی ئەم File Manager ەیە.

ھەروەھا Aroma File Manager فایلێکە کە پاشگری zip ی ھەیە و کارپکردنەکەی لە ڕێگەی Recovery Mode وە دەبێت و پێویستە لەسەر مۆبایلەکانمان Custom Recovery ھەبێت بۆ ئەوەی بتوانین کار بە فایلەکە بکەین. بەکارھێنانی Aroma File Manager و کردنەوەی کاتێک کە Custom Recovery لەسەر مۆبایلەکانمان ھەبوو ئاسانە و وەک ھەریەک لە File Manager کانی تر بەکار دێت بەڵام لێرەدا دەستلێدان (touch،لمس) ی مۆبایلەکان کار ناکات و دەبێت لە ڕێگەی بەکار ھێنانی ھەر یەک لە دوگمەکانی(volume up , volume down , power) کار بکەین (بەشێک لە Custom Recovery ەکان بە دەست لێدان (لمس،Touch) کار دەکەن .


کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی Aroma File Manager


وێنەی 3 جۆر لە باوترین Custom Recovery ەکان کە بەکار دەهێنرێن .

1- (Team Win Recovery Project  (TWRP

 

maxresdefault


2- PhilZ Touch

Philz_Touch_Recovery_Samsung_Galaxy_S4_androidmakale.com-root-yapma-cwm-yükleme


3- (ClockWorkMod Recovery (CWM

cwm_backup

بۆ دابەزاندنی Custom Recovery بینەری ئەم بابەتە بە کە باس کراوە تێی دا


بەکارهێنان و کردنەوەی ئاسانە فایلەکە تەنها فایلەکە بکە ناو میمۆری دەرەکی و پاشان بەم شێوە تەنها دەچیتە سەر Install Zip و فایلی Aroma File Manager کە هەڵدەبژێرین .

Philz-recovery-install-zip TWRP-install

لە وێنەی دووەم دا ئەوەی کە هەڵبژێردراوە ڕۆمی نا فەڕمییە بەڵام تۆ لە جیاتی ئەوە Aroma هەڵدەبژێریت کە لە میمۆری دەرەکی دا دامان ناوە .

دواتر بەکار هێنانی ئاسانە وەکو هەر یەک لە File Manager کانی تر .

Aroma-File-Manager-1

بەم شێوەیە بە بێ چونە ناو سیستەم File Manager مان کردەوە و دەسەڵاتی زۆر شتی هەیە و زۆر کاری پێ دەکرێت.
لێرەدا چەند باسی ئەو کردارانە بکەین کە ئەنجام دەدرێت تەواو نابێت بە بابەتێک بەڵام دەتوانن لە Youtube و Google بگەڕێن و بیدۆزنەوە .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری زانکۆم لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵاویم هەیە و بە زۆرێک لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل ئاشنام و شارەزایم هەیە ، ئامانجم تەنها خزمەت کردنە بە بواری تەکنەلۆژیا

Comments are closed.