به مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كار و پڕۆژه‌كانى ساڵى ڕابردوو ، نه‌خشه‌دانان بۆ ساڵى نوێ ، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى ستافى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ماڵپه‌رى تێك ئاى به‌ڕێوه‌چوو .
ڕۆژى هه‌ینى له شارى سلێمانى به‌ئاماده‌بوونى دامه‌زرێنه‌رانى پڕۆژه‌ى تێك ئای و زۆرێك له به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌كانى ماڵپه‌ر، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا .
دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگان ده‌رباره‌ى كار و پڕۆژه‌كانمان و نه‌خشه‌دانان بۆ ساڵى تازه و زیادكردنى كۆمه‌ڵێك به‌ش بۆ ماڵپرى تێك ئای.
پڕۆژه‌ى تێك ئای له ٣ به‌شى سه‌ره‌كى پێك هاتوه ئه‌وانیش ڕێكخراوى تێك ئای ، ماڵپه‌رى تێك ئای، ئه‌كادمیاى تێك ئای.
١- ڕێكخراوی تێك ئای : ڕێكخراوێكی سەربەخۆی تەكنەلۆژیە و لەلایەن فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە مۆڵەتی پێدراوە و ئامانج كردنەوەی خول و فێركاری تەكنەلۆژیە .
٢- ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .
٣-ئه‌كادیمیای تیك ئای بۆ پرۆگرامسازى و كۆمپیوته‌ر، به‌شیكى نوێى پرۆژه‌كانى تێك ئای ه‌و له‌سه‌رى ساڵى ٢٠١٧ ه‌وه وه‌ده‌ستى پێكردوه و تیایدا وانه‌كانى پرۆگرامسازى و كۆمپیوته‌ر بۆ ٢٥ به‌شى جیا جیا و به شێوه‌ى ئه‌كادیمیى له‌لایه‌ن ٣ مامۆستاى زانكۆ و ٨ ئه‌ندازیاریه‌وه فیركاریه‌كان بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات .
شایه‌نى باسه له كۆتایدا بڕوانامه‌ى ڕ‌ێزلێنانى ڕێكخراوى تێك ئاى به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافى ماڵپه‌ردا به‌خشرا .
جێگاى ئاماژه پێكردنه ماڵپه‌رى تێك ئاى له به‌رورى ١-١-٢٠١٦ دامه‌زراوه