له ئێستادا كێبڕكێی نێوان به‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گه‌یشتۆته لووتكه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له سه‌ره‌تادا هه‌ردوو به‌رنامه‌ی تویته‌ر و فه‌یسبووك ڕكابه‌رێكی به‌هێز بوون به‌ڵام دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی ئینستاگرام و سناپ چات بۆ ناو كێبڕكێكه كێشه‌ی یاسایی و بوون به یه‌كه‌م له زۆرترین به‌كارهێنه‌ردا گه‌یشته لووتكه.
سناپ چات دوای ئه‌وه‌ی له دوای ساڵی ٢٠١٣ دۆزرایه‌وه و زۆر به به‌هێزی هاته نێو كێبڕكێكان و له ساڵی ٢٠١٦ بوو به به‌هێزترین به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دوای ئه‌مه ئینستاگرام هه‌ڵستا به كۆپی كردنی سناپ چات و به‌شی stories بۆ به‌رنامه‌كه‌ی له سه‌ره‌وه زیاد كرد، دوای ئه‌وه‌ی فه‌یسبووك له مێسینجه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی سناپ چات كۆمه‌ڵێك فلته‌ری زیاد كرد ئێستاش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه به‌شی stories له ناو به‌رنامه‌ی فه‌یسبووك زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه‌ی سناپ چات بتوانرێت چالاكیه‌كانی ڕۆژانه‌ی تیادا بڵاوبكرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه به هۆی زیاد كردنی stories به‌رنامه‌ی ئینستاگرام زیاتر له ١٥٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری به‌رده‌وامی هه‌یه له‌م به‌شه و به‌م هۆیه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وام به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت بۆیه فه‌یسبووكیش ده‌یه‌وێت له ڕێگای زیادكردنی stories به‌كارهێنه‌رێكی زۆر بۆ خۆی ڕابكێشێت.
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی به‌شی stories ی فه‌یسبووك باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌هه‌مان شێوه‌ی سناپ چات ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ماسكی ناوازه‌ی تیادا به‌كارهاتووه به‌شی نامه له كاتی بڵاوكردنه‌وی چاڵاكیهكان كارایه بۆ ئاماژه‌دان به هه‌ر شتێك و هه‌روه‌ها به‌ر له بڵاوكردنه‌وی هه‌ر چاڵاكیێك ده‌توانیت جیا له زیادكردنی بۆ به‌شی stories بۆ هاوڕێیێك یاخود چه‌ند هاوڕێیێك بینێریت.