کۆمەڵێکی زۆر پڕۆگراممان هەیە لە وەگەڕخەری ئەندرۆیدا کە کاری دابەزاندنی ڤیدیۆ و فایلی دەنگی دەکەن لە یوتوب و فەیسبوک و ئینستاگرام ماڵپەرانی تر ،ئەم پڕۆگرامانەش هەر یەکە و تایبەتمەندی و گرینگی خۆیان هەیە هەر یەکە و بە جۆرێک .
ئەمڕۆ پڕۆگرامێکی ناوازە و بەسودتان پێ دەناسێنین بە ناوی KeepVid کە کاری دابەزاندنی ڤیدیۆ و فایلی دەنگیە لە یوتوب و زۆربەی ماڵپەرە کۆمەڵآیەتیەکانی تر و کۆمەڵێک ماڵپەردا .
لە رێگای ئەم پڕۆگرامەوە دەتوانیت ڤیدیۆ بە کوالێتیەکی بەرز دابەزێنیت وە تایبتەمەندیەکی تر کە لە لە پڕۆگرامەکەدا هەیە ئەوەیە دەتوانیت لەم ماڵپەرانەی ەک لە خوارەوە لە وێنەکەدا هەیە لە رێگای سێرچی پڕۆگرامەکەوە بە یەکجار گەران و نوسینی ڤیدیۆی داواکراو بۆت ؛لە هەموو ئەم ماڵپەڕانە بگەرێت و بۆت بدۆزێتەوە .
هەر ئەوەندە نا ،بەڵکوو چەند تایبەتمەندیەکی تریشی ەهەی لەوانە دەتوانیت بە شێوەی Pop-up سەیری ڤیدیۆکان بکەیت وە هەروەها یەکێک لە تایبەتمەندیە گرینگەکانی ئەوەیە لە کاتی پلەی کردنی ڤیدیۆدا دەتوانیت لە بەرنامەکەدا بێیتە دەرەوە و ڤیدیۆکە هەر کار بکات بە بێ راوەستان ئەویش بە پەنجە نان بە دوگمەی هۆم .
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە بۆ ئەندرۆید