بریتیە لەو جۆرە قفلەی بۆ رێگری گرتن لە دزینی لاپتۆپەکەدا بەکاردێت کاتێک تۆ لە شوێنێکی گشتیدایت وەک کتێبخانە و شوێنەکانی تر کارێکی گرنگت بۆدێتە پێویستە بۆ ماوەیەکی کەم برۆیت لەم کاتەدا ئەمجۆرە قفلە ئەتوانی سودی لێوەربگریت تا وەکو لە دزیکردن بپارێزێت
بێجگە لە لاپتۆپ ئەتوانی بۆ هەر پارچەیەکی تر دێسکتۆپیش بێت سودی لێوەربگریت هەروەها بۆ بەرهەمەکانی ماکیش بەهەمان جۆر بەردەستە
-جا چۆن ؟
ئەم جۆرە قفلە دوو سەری هەیە سەرێکیان دەبەستیت لە شوێنێکی دیارکراو لە کۆمپویتەرەدا وە لەنێوانی هەردوو سەرەکەشدا سیمێکی بەهێز دانراوە کاتێک سەرێکیانت بەست لە کۆمپیوتەرەکەت لەریگای ئەو سیمەوە سەرەکەی تریان ئەبەستیت لە قاچی مێزێک بێت یاخود عەمودێک هەر شتێکی تر بێت کە بتوانی پێوەی ببەستی تاوەکو لەو ماوە کەمەدا بەدوربێت لە دزینی ڕاستە ئەمە بۆ ماوەیەکی درێژ نابێت ڕەنگە دزەکە ئامێرێکی بتوانێت سیمەکە بقرتێنێت بەڵام ئەمجۆرە قفلە تەنها بۆ کارێکی بەپەلەیە کە ماوەی ٥ دەقە تا ١٥ بخایەنێت
-چەند جۆری هەیە؟
دوو جۆریشی هەیە جۆرێکیان بە سەرەکەیەوە سێ ژمارەی لەسەرە ئەتوانی بیبەستیت کاتێک ئەو سێ ژمارەیەی کە خۆت داتناوە لەیەک شوێندا بن بکرێتەوە
جۆرێکی تریشیان لە رێگای کلیلی تایبەت بەخۆیەوە یاخود کۆدێک کە لە مالپەری فەرمی ئەم تایبتەمەندیە رینمایت ئەکات
ڤیدیۆیەک بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر: