زۆر جار ئاسان نییە بزانین کۆمپیوتەرەکەمان لە چ بارێکدایە، ئایا بەدروستی ئیش دەکا یان کێشەیەکی هەیە و ئیمە ئاگادارنین لێی. لە ویندۆزی ڤیستادا ئامرازێک ناسێندرا بەناوی (Reliability and Performance Monitor) کە دواتر لە ویندۆزی حەوتدا (Performance Monitor)ـی لێ جیاکرایەوە و بو بە (Reliability Monitor). بۆ زانینی کاری ئەم ئامرازە و چۆنییەتی سود لێ وەرگرتنی ئەم بابەتە بخوێنەوە.

(Reliability Monitor) چییە؟

چاودێری دڵنیایی (Reliability Monitor) ئامرازێکی پێشکەوتووە لە ویندۆزدا کە پێوانەی کێشە هاردوێری و سۆفتوێرییەکانی کۆمپیوتەرەکەت دەکات. لەم ئامرازەدا پێوەرێک هەیە لە نێوان ١ (ناجێگیرترین بار) بۆ ١٠ (جێگیرترین بار). دەتوانی ئەم پێوەرە بەکاربهێنی بۆ هەڵسەنگاندن و تێگەیشتن لە حاڵی کۆمپیوتەرەکەت.

بۆ بینینی ئەم ئامرازە ئەم هەنگاوانە بگرە بەر:

کلیک بکە لەسەر Start => پاشان Control Panel

دواتر System and Security هەڵبژێرە.

techeye

لەژێر Action Center، ئەم بژاردەیە هەڵبژێرە (Review your Computer’s status and resolve issues)

techey2

 دواتر لەژێر (Maintenance)، کلیکی ئەم بژارەدەیە بکە (View reliability history)

techeye3

وەک لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە، دواین کیشە و رودا کە لە ناو کۆمپیوتەرەکە رویداوە ئاماژەی پێکراوە. کاتێک کلیک لەسەر هەریەکەیان بکەی، هۆکارەکەیت پێ دەڵێ.

techeye4

چۆن لە کێشەکان تێبگەم یان چارەسەریان بکەم؟

کلیک لەسەر ئەو رۆژە بکە کە کێشەکی تێدا ڕوداوە. دواتر لە ژێر ستونی (Actions) کلیک لەسەر بژاردەی (Check for a solution) بکە. بەکلیک کردنی ئەگەر پەیوەست بی بە ئینتەرنێتەوە ئەوا ویندۆز هەوڵ دەدات چارەسەریک بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بەڵام زۆر جار لەوانەیە کێشەکە لە بەرنامەیەکی دیاری کراوە وە بێ، بۆیە مەرج نییە هەمو کات بتوانێ چارەسەرێک بدۆزیتەوە. دەتوانی دوجار لەسەر کێشەکە کلیک بکەی بۆ بنینی زانیاری زیاتر لەسەر کێشەکە.

jj

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم عثمان احمد ئاره‌زوومه‌ندیى ته‌كنه‌لۆژیام ، چه‌ند ساڵێكه‌ ئاشنایه‌تىم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ،زیاتر گرنگى به‌ بوارى وێب دیزاین ده‌ده‌م ئامانجم ئه‌و زانسته‌ى هه‌مه‌ بی به‌خشم و خزمه‌تى ووڵات بكه‌م .

Comments are closed.