پۆدکاستی چاوگ، یەکەم پرۆژەی لەو جۆرەیە بەزمانی کوردی. کە بەرنامەیەکی وتوێژی زانستی سووکەڵەیە. دوور لە قەیدی فەرمی ڕۆژنامەوانی. ئامانجی ئەم بەرنامەیە پێدانی ئامۆژگاری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەکارهێنەر. هەروەها ناساندنی دیوێکی تری ئەم دنیایەیە بە مرۆڤی کورد.

پۆدکاستی چاوگ هەڵدەستێت بە ڕووماڵی:

١. بابەت و هەواڵی زانستی و تەکنەلۆجی. ٢.

یارییەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی گەمەکردن. ٣.

هەروەها هەواڵ و شیکردنەوە لەسەر فلیمەکانی سینەما و قسەکردن لەسەر دراما و زنجیرە جیهانییەکان

لە یەکەم ئەڵقەدا، بە هاوبەشی لەگەڵ سێ کەسی ئەو بوارە بەڕێوەدەبرێت. کە بریتین لە:

زەند حوسێن: چالاکی بواری ئایتی و هەواڵنوس لە کوردئایتی گرووپ و شارەزا لە ئامێرەکانی سەتەلایت و دریمبۆکس

بڕوا عوسمان: وەرگێڕ و چالاک لە بواری ئایتی و بەرنامەسازی لە چاوگ و کوردئایتی گرووپ و وێبچن.

ئاسۆ هاشم: شارەزا لە یارییەکانی کۆمپیوتەر و خولیای فلیم و دراما جیهانییەکان

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.