پێش دابەزاندن و ئیش پێکردنی هەر پڕۆگرام و یارییەک لەسەر ئەو مۆبایل یان تابلێتانەی کە بە سیستمی ئەندرۆید ئیش دەکەن، لیستێک لە ڕوونکردنەوە (کە بە Permissions ناو دەبرێن) هەیە،نیشانی دەدەن ئەم پرۆگرام یان یارییەی خەریکی دایبەزێنی، ئیش لەسەر کام پارچەی مۆبایلەکەت دەکات وە دەستی بەکام لە زانیارییەکان دەگات.

لەم بابەتەدا، ئاشنا دەبی بە Android Permissions وە گرینگی بوونیان و مەترسیان لەسەر زانیارییەکانی بەکارهێنەران لەهەندێ کات دا ڕوونکراوەتەوە، لە هەمان کاتدا باس لە ڕێگاکانی خۆپارێزی و سەلامەتی لەهەندێ جۆری پرۆگرام کراوە.


Permission چی یە..؟

وشەی Permission بەرامبەر بە وشەی “مۆڵەت پێدان” یان ” ڕووخسەت پێدان ” دێت.
بەمانایەکی دیکە دەکرێت بڵێین کە مۆڵەت وەرگرتنی پرۆگرامێکە لە بەکارهێنەر لەکاتی بەکارهێنانی پرۆگرامەکەدا، بۆ بەکارهێنانی پارچەیەکی مۆبایلەکەت (کامێرا،مایک،فلاش لایت ..) یان وەرگرتنی زانیاری کەسێتی مۆبایلەکەتە (ژمارە مۆبایلەکانت، نامەکانت، ئیمەیڵەکانت… ).

start
بە نمونە، گەر ئێمە باسی پرۆگرامی Facebook بکەین، لەکاتی دابەزاندنی دا کۆمەڵێک Permission ی تێدایە، لێرەدا هەندێکیان دەخەمەڕوو:

1p( ڕێگەدان بە بەرنامەکە تا ژمارە مۆبایلەکەت بزانێت،وە ئاگاداری پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانت بێت و بزانێت ژمارەکەت بەردەستە یان نا ) .
ئەوەش بۆ ئەوەی کە بەرنامەکە ئاگاداری کاتی پەیوەندیکردن بەتۆ بزانێ و ڕێگە بدات وەڵامی پەیوەندیەکە بدەیەوە و لە (background) ئیش بکات تاساتی کۆتای هاتنی پەیوەندیەکە.

2p( کردنەوە و خوێندنەوەی کورتەنامەکانی سەر مۆبایل و سیم کارتەکەت). لەبەر ئەوەی فەیس بووک تایبەتمەندی Logging a Approval هەیە لەڕێگەی کورتە نامەوە )

3p( ڕێگە دان بە پرۆگرامەکە بۆ بەکارهێنانی کامێرا و وێنە پێگرتنی). چوونکە لەڕێ بەرنامەکەوە دەتوانی ڕاستەوخۆ وێنە بگری و ڤیدیۆ تۆمار بکەی )

5p( ڕێگەدان بە دیاریکردنی جێگەکەت لەڕێی بەکارهێنانی وایفای و ڕایەڵەی سیم کارتەکەت )
( ڕێگەدان بە بەکارهێنانی GPS  و وایفا و ڕایەڵەی سیم کارتەکەت بۆ دیاریکردنی جێگەکەت )

4p( ڕێگەدان بە بەکارهێنانی مایک و تۆمارکردنی دەنگ )

6p ( ڕێگەدان بە وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنە هەڵگیراوەکان و زانیارییەکان دەربارەی وە توانای سڕینەوە و زیادکردنی زانیاریش )

7p( ڕێگەدان بە دەست گەیشتن بە فایل و فۆڵدەرەکان و خوێندنەوەی زانیارە هەڵگیراوەکانی ناو فایلەکان )

 

8pڕێگەدان بە دەست گەیشتن و دۆزینەوەی هەژمارە تایبەتەکانت ،سڕینەوە و زیادکردن و دانانی هەژماری نوێ  و ژمارەی نهێنی بۆیان )

 

9p( ڕێگەدان بە بەکارهێنانی وایفای و پەیوەست بوون پێوەی، وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ڕایەڵە بەردەستەکان بۆ ئینتەرنێت وە زانینی ناوی گشت ئەو ئامێرانەی پەیوەستن بەهەمان وایفاوە،ناردن و وەرگرتنی داتا لە ئینتەرنێتەوە )

 

 

11p( ڕێگەدان بە وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ئەو پرۆگرام و یارییانەی ئیشیان پێ دەکەی، دەست بەکاربوونی پڕۆگرامەکە لەگەڵ داگیرسانی ئامێرەکەت )

12p( ڕێگەدان بە پیشاندانی هەرشتێک، لەکاتێکدا تۆ ئیش بە پرۆگرامێکی دیکە دەکەیت و فەیس بووکت داخستۆتەوە )
13p( ڕێگەدان بە کۆنترۆڵکردنی پارچەی هزەی مۆبایلەکەت،هێشتنەوەی شاشەی مۆبایلەکەت بە رۆشنی و ڕێگەنەدان بەچوونە دۆخی نوستنەوە )

14p( ڕێگەدان بە وەرگرتنی کۆپیەک لە زانیارییەکانی ناو مۆبایلەکەت) لێرەدا لەبەر هەبوونی ئەپی  Moments ە کە وێنەکانی ناو مۆبایلەکەت دەخاتە فۆڵدەرێکەوە لای فەیس بووک )

broSticky broadcasts ( ڕێگەدان بەوەی پەیوەندی بکات بە پڕۆگرامە دابەزێنراوەکانی نێو مۆبایلەکەت و زانیاری لەنێوان خۆیاندا ئاڵووگۆڕ بکەن ) ئەمە لەبەر  هەبوونی پرۆگرامی دیکەی وەک مێسنجەر و انستاگرام و Moments.

وە چەندینی دیکەش هەن کە لە فەیس بووکدا بەکار نەهاتوون…
end


تێگەیشتن لە Permissions ەکان و خۆ پارێزی:

ئاسایی هەبوونی Permission لەناو پرۆگرامەکاندا شتگەلێکی بەسوود و چاکن و ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە ئەم پرۆگرام و یارییەی کە بەنیازە دابەزێندرێت،کۆمەڵە کارێک ئەنجام دەدات و کۆمەڵێک زانیاری وەردەگرێت ،بەرچاوو ڕوونی داخاتە بەردەم بەکارهێنەران تا ئاگاداربن لە پاراستنی ئامێرەکانیان و زانیاری تاکە کەسییان.
بەڵام کێشەکە لێرەوە دەست پێدەکات کە زۆربەی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید هیچ زانیارییەکیان نیە دەربارەیان و بۆ زۆربەیان هیچ جێگەی بایەخ نی یە. کە هەر ئەوەشە بووەتە هۆکاری ئەوەی ئامێرەکانیان تووشی ڤایرۆس و ترۆجان ببێ، توشی سیخوڕی بەسەرەوەکردن ببێ،توشی لەدەست چونی زانیارییەکانی ببێ و هاک بکرێت، هەتا ئەوەی ڕووبەڕووی تێکچوونی سیستمی مۆبایلەکەی ببێتەوە و ناچار بە فۆڕمات کردن و دووبارە دانانەوەی سیستمێکی نوێ و هاوشێوەی خۆی بێ.

خۆپارێزی:
دەکرێت بە تێگەیشتن لەو Permission انەی پرۆگرامەکە لە کاتی دابەزاندنی دا داوای دەکات،تێ بگەی لەوەی داخۆ چەندە سڵامەتە بەکارهێنانی ،بەنمونە: گەر تۆ پرۆگرامۆچکەیەک دابەزێنی بۆ داگیرساندنی فلاش لایت ئەوا هیچ  هۆکارێک نیە و پێویست ناکات پرۆگرامەکە لیستێک لە Permission داوا بکات لەکاتی دابەزاندنی دا، چوونکە داگیرساندنی فلاش لایت هیچ هیچ داوایەکی ناوێت.

پشت بە مارکێتە باوەڕپێکراوەکان ببەستە بۆ داگرتنی پرۆگرام و یارییەکانت.لەهەمان کاتدا سەرنج لە Reviewەکانیا بدە و بزانە تاچەند بەکارهێنەران لە پرۆگرام و یارییەکە ڕازین و ئایە چەند Rate یان پێدراوە.

دەکرێت پرۆگرامی Developer Tools بەکاربهێنرێت بۆ ڕێگری کردن لە Permissionی پڕۆگرامێک.هەرچەند گووگڵ ئەم تایبەتمەندیەی لە ئەندرۆیدی 4.3 دانابوو وە ڕێگەی بە بەکارهێنەرانی دابوو کۆنترۆلێ Permission بکات، بەڵام بەداخەوە لە ئەندرۆیدی 4.4 ئەمە لابرا و نەما، بەڵام خۆشبەختانە دووبارە لە ئەندرۆیدی 6.0  و 7.0 دانرایەوە.

ئەنجام

با سەرچاوەی پڕۆگرام و یارییەکان باوەڕ پێکراوبن، هەمیشە چاوێک بخشێنە بە لیستی Permissionەکان و لەگەڵ ئیشی بەرنامەکە بەراوردێکی بکەو لەکاتی هەبوونی گومان لە خراپی پڕۆگرامەکە، دەستبەجێ  بیسڕەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.