سەرەتا هەموومان دەزانین کە مۆبایلی ئایفۆن لە بازاڕەکانی دنیادا بەکارهینەرێکی زۆری هەیە وە دەشزانین کە سیستەمێکی تیدایە کە بە ios ناسراوە وە لە ناو ئەو سیستەمەشدا بەشێکی هەیە پێی دەوترێت iCloud .

iCloud کاری چییە ؟؟iCloud بەکار دێت بۆ هەڵگرتنی داتاكانت واتە کۆنتاکت و وێنە و ڤیدیۆ و هەندێک شتی تر .

بەشێکی سەرەکی هەیە لە ناو iCloud کە پێی دەوترێت Find My iPhone واتە دۆزینەوەی مۆبایلەکەم و کاری ئەم بەشە ئەوەیە کاتێک کە تۆ ICloud ت داخیلى ناو مۆبایله‌كه‌ت کرد هەر کار تێك مۆبایلەکەت لێ ون بوو یاخوت دزرا ئەوا کەسی بەرامبەرت سودی لێ نابێنێت چونکە گەر ویستی بیکاتەوە ئەوا داوای ئیمەیڵ و پاسۆرد دەکات .

ئەمە تا ئێرە پێناسەیەک بوو بۆ iCloud,به‌ڵام ئەوەی کە زۆر گرنگە ئەمەیە کە لەبازاڕدا بەشێوەیەکی بەر چاو ئایفۆنی دەستی دوو هەیە و بە هەرزان دەفرۆشرێت سەڕەڕای ئەوەی کە ڕێژه‌یه‌كى زۆریان ڕێفرێشە و دەسکاریان کراوە و زۆرینەیان شاشە و کەڤەریان گۆڕاوە، بۆه‌ کاتێک تۆ دەچیتە لای فرۆشیارەکە و داوای مۆبایلێکی ئایفۆن دەکەیت دەبینیت کە بەشەکانی تاقی دەکەیتەوە هەموو پارچەکانی ئیش دەکات و مۆبایلەکەشت بە دڵە لەڵام دەبێت بزانین کە ئەو مۆبایلانەی کە دەستی دوون هەندێکیان دزراون ، جا لێرە دزرابن یاخود لە ئەوروپا.

واتە ئەگەر بچینە سەر بەشی iCloud لە ناو Setting ئەوا دەبینین کە هیچ ئەکاونتێکی تێدا نییە ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم مۆبایلە iCloud ی لەسەر نیە ،بەڵكو وزۆر جار ئه‌مه‌ فێڵێکی تازەیە و دوکاندارەکان دەیکەن و زیاتر دەسگێڕەکان دەیکەن کە هەڵدەستن بە شاردنەوەی ئەو ئەکاونتەی کە تییدایە بۆ ئەوەی نرخێکی زیاتریان بۆ بکات .

خۆ ئەگەر بێت و ئەو مۆبایلە فۆڕمات بکرێت یاخود وه‌شانى بەرز بکرێتەوە ئەوە یەکسەر دواتر داوای ئەو ئیمەیل و پاسۆردە دەکات کە لەسەری بوە ،بۆیه‌ ناتوانیت سوود له‌ مۆبایله‌كه‌ وه‌ربگریت یاخود ناچاریت  بیفرۆشیت بە نرخێکی زۆر کەم .

بۆیە ئەگەر ئایفۆنێک ئایكلاودى لەسەر بێت ئەوە لە بازاڕدا تەنها پارەی شاشەکەی دەکات،بۆ نمونە ئەگەر ئایفۆن 5g بێت 20 هەزار دەکات و ئەگەر 6g بێت 40هەزار دەکات وئەگەر 7g بێت 100 هەزار دەکات.

بۆیە باشترین چاره‌سه‌ر  ئەوەیە کە هەر کاتیک مۆبایلت کڕی لەهەر کەسێک بەم مەرجانە بیکرە

1 نەکرابێتەوە …. ئەمە دەکەوێتە سەر متمانه‌… کاتێک دەچیت مۆبایلەکەت پیشانی کەسێکی شارەزا دەدەیت کە سەیری برغوەکانی دەکات کە ئایا کراوەتەوە یاخود نا ئەمە هەڵەیە چونکە ئێشتا برغوی مۆبایل هاتوە کەپسە واتە کە پیوەی دەکەن بە مۆبایلەکەتەوە وەک شەریکە دەردەچێت و هیچ پێیوەی دیاری نادات

2 icloud ی لەسەر نەبێت .. وەک وتم کاتێک کە دەچیتە سەر بەشی ئایکلۆد لەمۆبایلەکە ئەگەر ئەکاونتی تێدا نەبوو ئەوە مەرج نیە لەوانەیە شارابێتەوە بۆیە هەر لە بەردەمی کابرادا فۆڕماتێکی هاندەکە بکە پیش ئەوەی ببێت بە ماڵ لەسەرت .

3 هەمیشە کەمۆبایل دەکرێت بە بێ گره‌نتى مەیکڕە . چونکە هیچ مۆبایلێک بە 24 كاتژمێر Test ناکرێت .

باشتر وایە بۆ 3 ڕۆژ کەمتر وەری نەگریت چونکە دەبێت فەحسی هەموو ئەم بەشانە بکیەت

1 مایک .. 2 سەماعەی ناوەکی … سەماعەی دەرەکی … بلوتوس .. وایەر لێس … پاتری … قاعیدەی شەحن …. شوێنی سەماعە

4 ئەگەر ویستت بزانیت کەڤەری گۆڕاوە یاخود نا ئەوە لە پشتی مۆبایلەکە نوسینیک هەیە کە پیی دەوترێ IME کە لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکەت نوسراوە بە هەمان شێوەش لە ناو سیستەمی مۆبایلەکەت نوسراوە وەک ئەم وێنەیە

بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا کەڤەرەکەی گۆڕاوە یاخود نا ئەوە سەیرى چوار ژمارەی کۆتایی IME بکە و پاشان بڕۆ سەر Setting پاشان General پاشان About دەبینین IME نوسراوە واتە دەبێت چوار ژمارەی پشتی مۆبایلەکە وەک ئەو
iME یە بێت

ios10-iphone7-settings-general-about (1) iphone6-imei-back-device

بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو مۆبایلەی کە لە بەردەستتدا یە  iCloud ی لەسەرە یاخود نا

ئەم لینکە بکەرەوە و  IME یاخود  Serial داغڵ بکە و ئەو کات پێت دەڵێط کە ئەکاونتی لەسەرە یاخود نا

ئەمەش ڕوکاری سایتەکەیە

Untitledپاشان لە و بۆشاییەیە سەرەوەدا IME داغڵ بکە پاشان لە بۆشاییەکەی خوارەوە ئەو کۆدە بنوسە کە بە ڕەشی نوسراوە   MLLZ

پاشان پێت دەڵێت کە ئەکاونتی لەسەرە یاخود نا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Comments are closed.