مارك زۆكه‌ربێرگی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ كه به‌رنامه داڕێژه‌رێكی ئه‌مریكیه و دامه‌زرێنه‌ری گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه به ناوی فه‌یسبووك خوێندنی له زانكۆی هارڤارد ته‌واو كردووه ئێستا له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه‌كانی جیهانه و ناوبانگێكی زۆری هه‌یه بۆیه به‌رده‌وام جێگای گرینگی میدیاكانه.
له پۆستێكی ٦ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری له هه‌ژماری سه‌ره‌كی خۆی له فه‌یسبووك له كۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠١٦ به ١٢ وێنه كۆتایی به‌و ساڵه هێنا ، مارك له پۆسته‌كه‌یدا ساڵی ٢٠١٦ ی به ساڵی درووستبوونی هه‌ندێ گرفتی نوێ ناوزه‌ند ده‌كات و هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه ئاینده باشتر بێت و هیوای زیاتری هه‌یه هه‌روه‌ها ١٢ وێنه‌ی داناوه كه نووسیویه‌تی ئه‌مانه باشترین كاته‌كانی من و گرینگ‌ترین ساته‌كان بوونه له‌م ساڵه‌دا
كه وێنه‌كانیش ئه‌مانه‌ن :
له‌م وێنه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌بات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یی و له گه‌شه‌كردن و به‌خته‌وه‌ریدان.
ئه‌م وێنه‌یه له به‌رلین گیراوه له كاتی قسه‌كردنی مارك.
مارك نووسیویه‌تی كه تیمه‌كه‌مان تیمێكی گاڵته پێكه‌ر بوون كه ئه‌م ژووره‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌یان به تۆپ ڕازاندبووه‌وه.
له‌م كۆنفڕانسه‌دا باسمان له‌وه كرد كه پلانی ١٠ ساڵی داهاتوومان ئه‌وه‌یه كه ده‌نگی ئێوه به هه‌موو كه‌سێك ده‌گه‌یێنین.
دۆزینه‌وه‌ی هامڵتۆن و گوێگرتن لێی بۆ گه‌ڕان به ده‌وری هه‌موو جیهان.
یه‌كه‌م په‌خشی ڕاسته‌وخۆ له بۆشایی ئاسمان.
ئێمه فڕۆكه بنیات ده‌نێین دوای ئه‌وه ده‌یفڕێنین.
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاپا فڕانچیس.
ده‌ستكردن به چاره‌سه‌كردن و یارمه‌تیدانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
گرتنی یه‌كه‌م وێنه‌ی سێڵفی خێزانی به VR.
یه‌كه‌م ساڵیادی له دایكبوونی ماكسی كوڕی مارك.
خوات له‌گه‌ڵ ٢٠١٦ مانای ته‌واو له ساڵی ٢٠١٧ یه.