ئێڵ جی ساڵی 2015 به ناساندنی مۆبایلی (( جی 4 )) ده‌ست پێ كرد، موبایلێك كه پشته‌وه‌ی له چه‌رم دروست كرابو و شاشه و كامیره‌یه‌كی زۆر باشی له سه‌ر بو ، به‌ڵام نه‌یتوانی وه‌كو موبایلی (( جی 3 )) فرۆشی جیهانی هه‌بێت.
دوای ئه‌م ڕوداوانه ئێڵ جی بۆ به‌هێز كردنی فرۆشی به‌شی موبایل ،موبایلێكی جیاوازی به‌رهه‌م هێنا به ناوی (( ئێڵ جی ڤی ده ) LG V10 ، موبایلێك كه دوو شاشه‌ی هه‌یه و دوو كامیره‌ی سێڵفی هه‌یه ،.
به‌ڵام ئایا ئه‌م موبایله ده‌توانێت له (( جی 4 )) سه‌ركه‌وتوتر بێت ؟
درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته بخوێننه‌وه تا ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م موبایله نوێیه‌تان پێ بناسێنین.
(Design)شـێـوه
له یه‌كه‌مین بینین ده‌زانین كه (( ئێڵ جی ڤی 10 )) موبایلێكی جیاوازه ، پشته‌وه‌ی پلاستیكی كه به
چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌له‌منیۆمی زۆر باش ده‌ور دراوه ، دوو كامیره‌ی سێڵفی له په‌نێڵی پێشه‌وه‌ی موبایله‌كه
و له هه‌مووی گرنگتر شاشه‌ی دووه‌م له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی موبایله‌كه كه شێوه‌یه‌كی تازه‌ی به‌م موبایله
به‌خشیوه. كاتێك كه ئه‌م موبایله له ده‌ست ده‌گریت هه‌ستێكی باشت پێ ده‌دات. ئه‌م موبایله له گه‌له‌كسی
نۆتی پێنج و نێكسوس شه‌ش پی كه‌مێك قورستره.
هه‌ر وه‌ك موبایله‌كانی تری ئێڵ جی له‌م موبایله‌ش دوكمه‌كانی كه‌م و زیاد كردنی ده‌نگ و دوكمه‌ی پاوه‌ر كه
ئێستا تایبه‌تمه‌ندی Fingerprint په‌نجه‌مۆری بۆ زیاد كراوه ، له پشتی موبایله‌كه دانراوه
پوخته‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی :LG V10
شاشه : شاشه‌ی سه‌ره‌كی : 5.7 ئینچ به وردی 2560 × 1440
شاشه‌ی دووه‌م : 2.1 ئینچ به وردی 1040 × 160
پرۆسیسه‌ر : Qualcomm Snapdragon 808
گرافیك : GPU Adreno 418
ڕام : 4 گێگا بایت له جۆری LPDDR3
میمۆری (بیرگه ) : 64 گێگابایت
میمۆری (بیرگه ) ده‌ره‌كی : تا 2 تێرا بایت
سیسته‌م : ئه‌ندرۆید لۆلیپۆپ 5.1.1
كامیرا : كامیرای پشته‌وه 16 مێگاپیكسڵ
كامێرا‌ی پێشه‌وه 5 مێگاپیكسڵ
پاتری : 3000 میلی ئه‌مپێر كاتژمێر
كێش : 192 گرام
ڕه‌نگه‌كان : ڕه‌ش ، سپی ، شه‌كه‌ری ، شین ، شینی كاڵ
گۆڕانكاریه‌كی تری موبایلی ئێڵ جی ڤی 10 له گه‌ڵ موبایله‌كانی پێشوتری ئێڵ جی شوێنی دانانی سه‌ماعه‌كانه‌كه له پشته‌وه گۆڕاوه بۆ خواره‌وه‌ی موبایله‌كه.له به‌شی خواره‌وه بێجگه له سه‌ماعه ، پۆرتی یۆ ئێس بی (USB) و جه‌كی 3.5 میلی مه‌تری هیدفۆن و میكرۆفۆنی ده‌نگی دانراوه و له به‌شی سه‌ره‌وه‌ش سینسۆری ئای ئاڕ بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان و میكرۆفۆنی لادانی نۆیزی ده‌نگی دانراوه.
سه‌ره‌كیترین جیاوازی له به‌شی پێشه‌وه‌ی موبایله‌كه‌یه كه شاشه‌یه‌كی بچوك له به‌شی سه‌ره‌وه هه‌یه و دوو
كامیره‌ی سێڵفیش دانراوه. پشتی ئه‌م موبایله له ماده‌یه‌كی پلاستیكی زۆر باش دروست كراوه كه ده‌توانرێت جیا
بكرێته‌وه بۆ دانانی پاتری تر یان زیاد كردنی میمۆری. هه‌ر وه‌ها له به‌شی پشته‌وه كامیره و دوكمه‌كانی زیاد و
كه‌م كردنی ده‌نگ و دوكمه‌ی پاوه‌ر دانراوه. له پاڵ كامیره‌كه تێشكی ژێر سور بۆ فوكوسی خێرا دانراوه و لای
چه‌په‌وه فلاشی دووبه‌شی كامیره‌كه دانراوه.
سیسته‌می په‌نجه مۆر (Fingerprint)
دانانی دوكمه‌ی پاوه‌ر و دوكمه‌كانی كه‌م و زیاد كردنی ده‌نگ بوه به ناسنامه‌ی موبایله‌كانی ئێڵ جی ، به‌ڵام
ئه‌مجاره ئێڵ جی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری بۆ ئه‌م موبایله زیاد كردوه ، سیسته‌می په‌نجه مۆر كه له گه‌ڵ دوكمه‌ی
پاوه‌ر تێكه‌ڵ كراوه و خێراییه‌كی زۆر باشی هه‌یه.
شــاشــه
ئێڵ جی له‌م موبایله‌دا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به قه‌باره‌ی 5.7 ئینچ به وردی 2560 × 1440 داناوه. ئه‌م شاشه
كه تێكڕای بینینی ڕه‌نگه‌كان له ناویدا زۆر باشه. هه‌ڵبه‌ت له‌م جۆره شاشانه‌دا ڕه‌نگی سپی له جۆری IPS LCD كه‌مێك له شینه‌وه نزیكه. هه‌ڵبه‌ت به بۆنه‌ی تێكڕای وردیه‌كی باشه‌وه وێنه و نوسین به شێوه‌ی نایاب له‌م
شاشه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت.
زۆرترین ڕێژه‌ی ڕۆشنایی له‌م موبایله زۆر باشه و له كاتی به‌كار هێناندا توشی هێچ كێشه‌یه‌ك نابن به تایبه‌ت
له ڕۆژدا و كاتێك خۆره‌تاو بێت. له كاتی به‌كارهێنان له شوێنه تاریكه‌كانیشدا ئازاری چاو نادات.
شاشه‌ی دووه‌م
ئێڵ جی بێجگه له شاشه‌ی سه‌ره‌كی موبایله‌كه شاشه‌یه‌كی بچوكی به وردی 1040 × 160 له سه‌ره‌وه‌ی
شاشه سه‌ره‌كیه‌كه داناوه. ئه‌م شاشه له كاتی كۆژانه‌وه‌ی شاشه سه‌ره‌كیه‌كه‌ش ( ئسته‌ند بای ) ئیش
ده‌كات و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی به به‌كارهێنه‌ر ده‌به‌خشێت. بۆ نمونه ده‌توانرێت ناوی خۆت له ناو شاشه‌كه
بنوسیت یان ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه زۆر به‌كاری ئه‌هێنیت له‌م به‌شه‌دا دابنه‌یت تا له كاتی كار كردن به شاشه‌ی
سه‌ره‌كی هیچ كێشه‌یه‌كت بۆ دروست نه‌كات و چه‌ندین به‌رنامه له یه‌ك كاتدا به‌كار بێنیت.
ئه‌م شاشه رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می پاتری به‌كار ئه‌هێنێت و كاریگه‌ریه‌كی زۆر له سه‌ر پاتری موبایله‌كه دروست
ناكات.
سه‌ماعه ( Speaker )
ئێڵ جی ئه‌م جاره به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی جاره‌كانی تر سه‌ماعه‌كه‌ی له به‌شی خواره‌وه‌ی موبایله‌كه داناوه.
ده‌نگی ده‌رچوو له‌م سه‌ماعه ناوه‌نده. هه‌ر چه‌نده به‌رزی ده‌نگ له‌م سه‌ماعه زۆره به‌ڵام به زیاد كردنی
ده‌نگ نۆیزیش زیاد ده‌بێت.
كــامــێـــرا
ئه‌م موبایله سینسۆرێكی 16 مێگاپیكسڵی له سه‌ره به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی فۆكۆسی لیزه‌ری و فلاشی دوو
كه له شوێنه تاریكه‌كاندا رۆشناییه‌كی زیاتر وه‌ر ده‌گرێتF 1.8دانه‌یی.هه‌روه‌ها دیافراگمی ئه‌م كامیرایه
و وێنه‌كان به ڕونیه‌كی باشه‌وه ده‌گرێت.
ڤی 10 وێنه‌ی زۆر ڕون ده‌گرێت كه به بینینی وێنه گیراوه‌كان به‌م موبایله توشی سه‌ر سوڕمان ده‌بیت كه
ئایا موبایلیش ده‌توانێت وێنه‌ی وا ڕوون و شارپ بگرێت.
به‌رنامه‌ی كامێرا‌كه به شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی جیاوازی له گه‌ڵ موبایله‌كانی تر نیه ، به‌ڵام له كاتی رێكخستنی
به‌رنامه‌ی كامێرا‌كه به شێوه‌ی ده‌ستی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ده‌خاته به‌ر ده‌ست كه ته‌نها له كامیرا DSLR دا هه‌یه.
ئێڵ جی بۆ كامێرا‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌م موبایله سینسۆرێكی 5 مێگاپیكسووی داناوه كه ده‌توانرێت له رێگه‌ی ئه‌م
كامێرا‌وه وێنه‌ی سێڵفی ته‌نهایی یان به كۆمه‌ڵ بگریت.یه‌كێك له سینسۆره‌كان تا گۆشه‌ی 80 پله دانراوه
و ئه‌ویتریان تا گۆشه‌ی 120 دانراوه.
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تری ئه‌م كامێرایه ئه‌وه‌یه كه له كاتی تۆمار كردنی ڤیدیۆدا ده‌توانرێت دیاری
بكرێت كه ده‌نگی كام لا زیاتر تۆمار بكرێت ، كه بۆ كۆنگره‌كان یان كۆبونه‌وه‌كان زۆر به‌كار دێت كه ده‌نگی كه‌سی
بێژه‌ر به ڕونی تۆمار ده‌كات.
هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی لادانی له‌رزینی ئۆپتیكاڵی تێدایه كه له كاتی وێنه گرتن یان تۆماركردنی ڤیدیۆ ، له‌رزینی
ده‌ست به باشترین شێوه كۆنترۆڵ ده‌كات و كاریگه‌ری له سه‌ر وێنه‌گرتن یان تۆمار كردنی ڤیدیۆ زۆر كه‌م ئه‌كاته‌وه.
ده‌توانین له رێی ئه‌م كامێرا‌وه ڤیدیۆ به كوالیتی فۆركه‌ی 4K تۆمار بكه‌ین.
بـــه‌رنـــامـــه
له‌سه‌ر ئه‌م موبایله سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی لۆلیپۆپی 5.1.1 بۆ دانراوه ، كه ئێڵ جی به‌م زوانه ده‌یگۆڕێت
بۆ ئه‌ندرۆیدی ڤێرژنی 6 ، به‌رنامه‌ی ئه‌م موبایله شێوه‌ی وه‌كو ئێڵ جی جی 4 و ئێڵ جی هیچ گۆڕانكاریه‌كی له شێوه‌ی به‌رنامه‌كانی خۆی نه‌كردوه و هه‌مان شێوه‌ی LG UI داناوه.
كـارایـی و جـێـبـه‌جـێ كـردن
ئێڵ جی هه‌روه‌ك جی 4 ، پرۆسیسه‌ری 6 ناوكی سناپدراگۆنی 808 به‌كار هێناوه ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له جیاتی
3 گێگا ڕام ، 4 گێگای به‌كار هێناوه تا له جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كان موبایله‌كه خێراتر بێت.
هه‌ڵبه‌ت له‌م ئێستادا هیچ به‌رنامه یان یاریه‌ك نیه كه ئه‌م پرۆسیسه‌ره نه‌توانێت ئه‌نجامی بدات. ئه‌م
پرۆسیسه‌ره 64 بیتیه و دوو پرۆسیسه‌ری 4 و 2 ناوكی هه‌یه. هه‌روه‌ها پرۆسیسه‌ری گرافیكی ئادرینۆ
418 هه‌یه كه یاریه ئێچ دیه‌كان به ئاسانی سه‌پۆرت ده‌كات.ئه‌م موبایله له كاتی ئیش كردنی قورس‌دا
تا 36 پله گه‌رم ده‌بێت كه گه‌رمیه‌كی زۆر ئاساییه.
باتـــری
ئه‌م موبایله پاتریه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری لیتیۆم – یۆنی هه‌یه ، كه له كاتی پێویستدا ده‌توانیت بیگۆڕیت.
له كاتی كار كردن به‌م موبایله ڕۆشناییمان له سه‌ر 50 % دانا و هه‌موو په‌یوه‌ندیه ده‌نگی و وایرلێسمان پچڕاند
وه ڤیدیۆیه‌كمان له كاتی شه‌حنی 100% تا 0% لێ دا كه توانی بۆ ماوه‌ی 7 كاتژمێر و 40 خوله‌ك به به‌رده‌وامی
ڤیدیۆكه په‌خش بكات. هه‌ر وه‌ها ئوم موبایله ده‌توانێت 8 كاتژمێر و 30 خوله‌ك له‌سه‌ر به‌كار هێنانی ئه‌نته‌رنێت
به‌رده‌وام بێت.
له كاتی كارپێ كردنی ڕۆژانه‌ش دا ئه‌م موبایله ده‌توانێت تا یه‌ك ڕۆژی ته‌واو له گه‌ڵتانا بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م پاتریه
ده‌توانێت له ماوه‌ی 70 خوله‌ك له 0 تا 100 شه‌حن بكات.
قـسـه‌ی كـۆتـایـی
ئێڵ جی ڤی 10 مۆبایلێكی جیاواز و به‌هێزه كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی له‌گه‌ڵ موبایله‌كانی تردا هه‌یه
موبایلێك به دوو شاشه‌ی جیاواز ، دوو كامێرا‌ی سێڵفی و چوارچێوه‌یه‌كی به‌هێز له به‌رامبه‌ر شكان و توانای
گۆڕینی پاتری و زیاد كردنی میمۆری تا 2 تێرابایت و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تر ……….
تایبه‌تمه‌ندیه باشه‌كانی تایبه‌تمه‌ندیه خراپه‌كانی
*كامێرایه‌كی زۆر به‌هێز
*شێوه‌ی به‌رنامه‌ی زۆر ئاڵۆز بۆ كار كردن
*چوارچێوه‌یه‌كی به‌هێز
*شه‌حنی ناوه‌ندی پاتری
*توانای گۆڕینی پاتری
*شاشه‌ی دووه‌م به تایبه‌تمه‌ندی جیاواز
ئاماده كردنی : خالد حسن