زۆرن ئەو رێگە جۆراوجۆرانەی دەبنە ياريمەتيدەرێکی باش بۆ فێربوونی زمانی ئينگليزی، تەکنەلۆجياش هۆکارێکی سەرەکی و گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەيە.

لەم دواييانەدا بوونی مۆبايلە زيرەکەکان و بەربڵاویان وايکردووە بەشێوەيەکی خێرا جێگەی زۆرينەی شت بگرنەوەو لە رێگەی سەرهێڵەوە بە ئاسانی زۆرترين کار بە ئەنجام بگەيەنرێت.

duolingo-for-homework-practice-4-638سەرچاوە

زمانی ئينگليزيش خواستێکی زۆری لەسەرەو زۆرترين شوێن وانەی فێرکاری لەسەر بڵاودەکاتەوەو هەنێکی بەبێ بەرانبەر خزمەت پێشکەشی خەڵکی دەکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش زۆر بەرنامە و پێگەی ئينتەرنێت هەيە، ئێمە لێرەدا ئاشناتان دەکەين بە بەرنامەيەک کە بە خۆڕاييە و زۆرترين تايبەتمەندی گرنگ لەخۆدەگرێت و وادەکات بەکارهێنەر بەشێوەيەکی ئاسان فێری ئينگليزی بێت بەشێوەی نووسين و قسەکردن و خوێندنەوە.

بەرنامەکەش ناوی (Duolingo)يە، بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، بەکارهێنەرانی ئەو دوو سيستمە دەتوانن لە رێگەی پلەی ستۆر و ئاپ ستۆرەوە بەرنامەکە دابگرن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کارزان کمال شارەزام لە بواری ئایتی و دیزاین بەگشتی و دروستکردنی وێب سایت و ماڵپەڕ وە شارەزام لە سیستمی لینوکس و ئەندرۆید هەیە بۆماوەی 3 ساڵ كارم كردوە تێدا ڕێکخەری چەندین خولم لە بواری دیزاین و كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بێ بەرامبەر , وەک دەستەی بەڕێوبەرانی تیک ئای کار دەکەم ، ئامانجم گەیاندنی زانیاری و فێرکردنی تاکی کورد لە بواری تەکنەلۆژیا.

Comments are closed.