وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پێشانگای تەكنەلۆژی ساڵانە بە ناوی CES 2016 كە گەوەترین پێشانگای تەكنەلۆژیە لە جیهاندا ، لە شاری لاس ڤێگاس لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بكرێتەوە .
سەدان ملیۆن خەڵك لە سەرانسەری جیهان لە چاوەڕوانی كردنەوەی ئەم پێشانگایە و بینینی بەرهەمە تەكنەلۆژیەكانن .
سەرچاوە هەواڵیەكان باس لەوە دەكەن كە هەریەكە لە كۆمپانیای هواوی و ئێل جی مۆبایلی نوێ نماش بكەن ، بەڵام تاوەكو ئێستا كۆمپانیای سۆنی و سامسۆنگ ئاشكرایان نەكردوە كە مۆبایلیان دەبێت یان نا .
وە هەریەكە لە كۆمپانیای نیكۆن و كانون بەرهەمی نوێ ی كامێرایان دەبێت .
ئەوەی زیاترین فۆكسی ڕاگەیاندنە جیهانیەكانی لەسەرە ، شاشەی هۆشمەندی تەلەفزیۆنەكانە كە وا پێدەچیت 8k بێت .
وا بڕیارە هەریەكە لە كۆماپانیاكانی گۆگڵ و تێسلا ئۆتۆمبێلی بۆ شوفێر نمایش بكەن .
ماڵی تەكنەلۆژی و كاتژمێر هۆشمەند و فرۆكەی بێ فرۆكەوان و دەیان بەرهەمی تر پێشكەش دەكرێن .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ،پێشانگای CES لە ساڵی 1967 ەوە و بە بەردەوامی هەموو ساڵێك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكرێتەوە .
لەگەڵمان بن و ستافی ماڵپەری تێك ئای بەرهەمە تەكنەلۆژیەكانی ئەو پێشانگایەتان بۆ نمایش دەكات…
#CES #techeye