هه‌ندێ كات وشه‌كان به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی ده‌ته‌وێ ده‌ریببڕیت و به ته‌واوی بیگه‌یێنیت.
ئیمۆجی له ده‌ورووبه‌ری ساڵی ١٩٩٩ دۆزرایه‌وه كه له ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ڕووخسار و كه‌سایه‌تی پێكده‌هات ، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیای ئه‌پڵ له ڕێگای وه‌شانی iOS 6 له ساڵی ٢٠١٢ ڕێگه‌ی به به‌كارهێنه‌رانی دا كه له ڕێگای كیبۆرده‌وه ئیمۆجی به‌كاربێنن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه هه‌موو ئیۆمۆجیه‌كان ئاسان نین له كاتی به‌كارهێنانیان بۆ كاتی گونجاو بۆیه زۆربه‌ی خه‌ڵك بۆ یارمه‌تی سوود له emojipedia وه‌رده‌گرن وه له ڕێگای ئه‌م به‌سته‌ره‌وه ده‌توانیت زانیاری ته‌واوت لابێت ده‌رباره‌ی ئیمۆجیه‌كان.
لێره‌دا باس له ١٠ ئیمۆجی ده‌كه‌ین كه زۆربه‌ی خه‌ڵك به هه‌ڵه به‌كاری ده‌هێنن:
ئه‌م ئیمۆجیه به مانای هاواركردن و گریان نایێت به‌ڵكو به مانای بێهیوا بوون و حه‌سانه‌وه دێت له كاتی ماندوو بوندا
ئه‌مه نه گوێزه نه هیچ میوه‌یه‌كی تر به‌ڵكو ئه‌مه په‌تاته‌ی برژاوی شیرینه
ئه‌مه نه كارتی دیاریه نه‌وه‌ك وشه و په‌ڕی دیاری به‌ڵكو ئه‌مه بۆ ده‌ستنیشان كردنی په‌رتووك به‌كاردێت
ئه‌مه مانای ستایش كردنی كه‌سی گه‌وره و ده‌ربڕینی ڕێز و یاخود پاڕانه‌وه نییه به‌ڵكو ئه‌مه مانای ئاهه‌نگ گێڕانه له هه‌ندێك كاتدا
ئه‌مه مانای زۆر بێزار بوون ناگه‌یێنێت به‌ڵكو مانای ناشرین بوونه له هه‌ندێك كات و حاڵه‌تی نه‌خوازراودا
ئه‌مه شه‌شپاڵوویه‌كی ڕه‌ش نییه كه زۆربه‌ی نا موسڵمانه‌كان وایده‌بینن به‌ڵكو ئه‌مه كه‌عبه‌ی ماڵی خوایه كه له به‌ردێكی ڕه‌ش داپۆشراو پێكهاتووه
ئه‌مه نه شاخه له سه‌ری ئه‌م كچه نه‌وه‌ك شتێكی تر به‌ڵكو ئه‌مه دوو ده‌ستی ده‌ستشێلێكه كه له كاتی مه‌ساج كردن‌دا به‌كاریدێنێت
ئه‌م كابرایه نه چاوه‌ڕوان ده‌كات نه‌وه‌ك به قووڵیش بیر ده‌كاته‌وه به‌ڵكو چه‌ماوه‌ته‌وه
له لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌م ئیمۆجیه بۆ بێده‌نگی به‌كاردێت به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه مانای سه‌رلێشێوان یاخود نیگه‌رانی ده‌گه‌یێنێت
ئه‌مه ڕه‌نگه وه‌ك ئاگر سه‌یر بكرێت به‌ڵام له ڕاستیدا ناوه‌وه‌ی پارچه كانزایێكه
هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات