ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی، ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ھۆکاری زوو دابەزینی شەحنی مۆبایلی ئایفۆنی بۆ ڤێرژنی نوێی سیستەمی IOS، گەڕاندووەتەوە.

ماوەیەکە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، ڤێرژنێکی نوێی سیستەمی IOSی بە ناوی (IOS 10.1.1) بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کردووە، ئێستاش ئەو کەسانەی سیستەمی مۆبایلەکەیان نوێ (Update) کردووەتەوە، مۆبایلەکانیان زوو شەحنی دادەبەزێت.

بۆ ئەوەی شەحنی ئایفۆنەکەت زوو دانەبەزێت، نابێت سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە، پێویستە چاوەڕوان بیت، تا کۆمپانیای ئەپڵ ڤێرژنێکی دیکەی IOS بەردەست دەکات و ئەم کێشەیە، چارەسەر دەکات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم عثمان احمد ئاره‌زوومه‌ندیى ته‌كنه‌لۆژیام ، چه‌ند ساڵێكه‌ ئاشنایه‌تىم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ،زیاتر گرنگى به‌ بوارى وێب دیزاین ده‌ده‌م ئامانجم ئه‌و زانسته‌ى هه‌مه‌ بی به‌خشم و خزمه‌تى ووڵات بكه‌م .

Comments are closed.