سناپ چات گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له‌مساڵدا تۆماركرد كه‌ توانی بۆشاییه‌كی زۆر له‌ نێو سۆشیاڵ میدیا داگیر بكات به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ هه‌رگیز ساڵێكی به‌مشێوه‌یه‌ له‌ مێژووی سناپ چاتدا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای درووستبوونی سناپ چات كه‌ مێژووێكی ئاوا كۆنیشی نییه‌ كاتێك له‌ ساڵی ٢٠١٢ ئیڤان شپێیگه‌ڵ له‌ پلاتفۆڕمێكدا به‌ ناوی Hello Snap بیرۆكه‌ی درووستكردنی ئه‌م به‌رنامه‌ مۆبایلیه‌ی داڕشت.
0e87adda61baaf1feb837493e6d4ea75
ئه‌مساڵ دوای ٥ ساڵ له‌ دۆزینه‌وه‌ی سناپ چات بوو به‌ به‌هێزترین به‌رنامه‌ی مۆبایل له‌ سۆشیال میدیا ، جیا له‌مانه‌ش باراك ئۆبامای سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌ڕه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ كۆشكی سپی له‌ سناپ چاتدا كرده‌وه‌ و زۆرترین چالاكی ڕۆژانه‌ی تیادا بڵاو ده‌كرده‌وه‌ و له‌ سه‌رووی ئه‌و به‌رنامانه‌ بوو كه‌ باراك ئۆباما زۆرترین كاتی خۆی بۆ ته‌رخان كردبوو.
barack-obama-1
هه‌روه‌ها شوێنی هه‌ڵگرتن و پاراستنی وێنه‌ و ڤیدیۆكان Memories فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانیت چاڵاكیه‌كانت بپارێزی و هه‌ڵیان بگریت و دواتریش گه‌ر ویستت هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ تۆڕێكی تر پێبكه‌یت و هه‌روه‌ها نامه‌ی كه‌سی و نامه‌ی گرووپ كه‌ له‌م دواییانه‌ زیاتر كرا فاكته‌ری تری به‌هێزن.
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-139221-memories_opt_in
هه‌روه‌ها سناپ چات به‌ تێكه‌ڵه‌ی فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرام داده‌نرێت هه‌روه‌ها له‌ ڕووی پاراستنی زانیاری كه‌سی و وێنه‌وه‌ زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان به‌ خاڵێكی ئه‌رێنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داده‌نرێت.

كامێرا ناوازه‌كه‌یی و به‌رده‌وام گۆڕانكاریكردن له‌ فلته‌ره‌كان و گۆڕانكاری و جوانكاری تیایاندا و زیادكردنی یاری خاڵی به‌هێزی سناپ چاتن.
looksery-acquired
گرینگترین خاڵ كه‌ به‌ خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووی سناپ چات داده‌نرێت له‌ ساڵی ٢٠١٦ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام نوێبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و به‌رده‌وام گۆڕانكاری و نوێكاری تیادا كراوه‌ جیا له‌ فه‌یسبووك و ئینستاگرام و تویته‌ر و تۆڕه‌كانی تر به‌رده‌وام له‌ نوێكاری و به‌هێزبوون دابووه‌.
wersm-why-you-should-consider-snapchat-as-part-of-your-social-strategy-657x360

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.