زۆر جار له‌ ژیاندا ڕووداوی وا ڕووده‌دات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ هه‌رگیز نا ئومێد نه‌بین جاك مای چینیش ڕووداوه‌كانی ژیانی باوه‌ڕی زۆر كه‌سی گۆڕیوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و باسه‌.

ما له‌ ١٠\٩\١٩٦٤ له‌ گه‌وره‌ترین وڵات له‌ ڕووی ژماره‌ی دانیشتوان (چین) له‌ ناوچه‌ی شینگ ژۆو هاتۆته‌ دونیا ، له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ده‌ستی به‌ خوێندنی ئینگلیزی كرد و به‌رده‌وام پرسیار و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ گه‌شتیارانی هۆتێلی هانگ ژۆو ده‌كرد كه‌ ١٠٠ میل له‌ ماڵی جاك ما دوور بوو كه‌ له‌ ته‌مه‌نی ٩ ساڵی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جاك له‌ زمانی چینی وه‌ك نازناوێك بۆ ناوی یون به‌كارده‌هات له‌ شوێنی ما یون به‌ جاك ما ناسرا ، دوای ئه‌مانه‌ جاك به‌ره‌وه‌ كۆلێژ چوو به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون له‌ خوێندنی و دوای چوار ساڵ ده‌رچوون بوو به‌ مامۆستای په‌یمانگا و له‌ ساڵی ١٩٨٨ ماسته‌ری هێناوه‌.
jack-ma-young_1459161012
Jack-Ma-Childhood
دوای ته‌واوكردنی خوێندن له‌ ٣٠ كاری جۆرا و جۆر ناوی خۆی نووسی به‌ڵام له‌ هه‌موویان ڕه‌فز كرا ، داوای كرد ببێت به‌ پۆلیس به‌ڵام پێی ڕاگه‌یێندرا كه‌ باش نییه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ ، بڕیاریدا به‌ كاركردن له‌ چێشتخانه‌ی KFC شاره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ٢٤ كارمه‌ند فۆڕمیان پێشكه‌ش كردبوو به‌ڵام له‌ كاتی هاتنه‌وه‌ی ناوه‌كان ٢٣ كه‌س قبوڵ كران ته‌نها جاك مای ڕه‌فز كرا ، ١٠ جار فۆڕمی پێشكه‌ش به‌ زانكۆی هارڤارد كرد بۆ خوێندن بۆ دكتۆرا به‌ڵام هه‌ر ١٠ جار ڕه‌فز كرا.
Jack-Ma-Quote
له‌ ساڵی ١٩٩٤ ده‌ستی به‌ خوێندن كرد ده‌رباره‌ی ئینته‌رنێت و وێبسایت ، له‌ مانگی ٤ ی ساڵی ١٩٩٥ كه‌ جاك مای نزیك له‌ مایه‌ پوچ بوون بوو به‌ هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌یی و هاوڕێكانی ٢٠ هه‌زار دۆلاری كۆكرده‌وه‌ و ده‌ستی به‌ دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كۆمپانیا كرد ، سه‌ره‌تا كۆمپانیاكه‌ كۆمپانیایه‌كی ئاسایی بوو و وێبسایتی ئینته‌رنێتی هه‌بوو زیاتر كاری درووست كردنی وێبسایتیان ده‌كرد و به‌ ناوی په‌یجی زه‌ردی چینی بوو سه‌ره‌تا قازانجێكی باشیان كرد به‌ڵام به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌بوو دواتر بڕیاریان دا به‌ گۆڕینی وێب سایته‌كه‌یان بۆ وێبسایتێكی ئۆنڵاین و بازاڕكردن و كڕینی شتومه‌ك ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی كۆمپانیا و وێبسایته‌كه‌یان گۆڕی بۆ عه‌لی بابا له‌ ساڵی ١٩٩٩ قازانجی عه‌لی بابا گه‌یشته‌ ٢٥ ملیۆن دۆلار ، له‌ ساڵی ٢٠١٤ قازانجی كۆمپانیای عه‌لی بابا به‌ بڕی ٢٥ ملیار دۆلار خه‌ملێندرا.
-1x-1
alibaba-grande
له‌ ساڵی ٢٠٠٤ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاتی چین به‌ یه‌كێك له‌ ١٠ كه‌سایه‌تیه‌ بازرگانه‌ زیره‌كه‌كانی وڵاتی چین دیاری كرا.
ساڵی ٢٠٠٩ به‌ یه‌كێك له‌ ١٠٠ كه‌سایه‌تیه‌ كاریگه‌ره‌كانی جیهان ده‌ست نیشان كرا.
ساڵی ٢٠١٠ له‌ گۆڤاری فۆڕبیس به‌ كه‌سایه‌تی چاكه‌كار و هه‌ژاردۆست ده‌ست نیشان كرا.
ساڵی ٢٠١٣ دكتۆرای فه‌خری پێ به‌خشرا له‌ لایه‌ن زانكۆی هۆنگ كۆنگی زانست و ته‌كنه‌لۆژی ، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی كه‌ دوو جار له‌ لایه‌ن زانكۆی هارڤارد دكتۆرای فه‌خری پێ به‌خشراوه‌ به‌ڵام جاك مای ڕه‌فزی كردۆته‌وه‌.
ساڵی ٢٠١٤ له‌ لایه‌ن گۆڤاری فۆڕبیس به‌ ٣٠ كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی ساڵ دیاریكرا.
jack-ma-and-obama_650x400_71447836220
Jack-ma-bill-gates_1459166391
جاك مای ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژانگ مینگ پێكهێناوه‌ كه‌ یه‌كه‌م ژوانیان له‌ كاتی خوێندن بووه‌ له‌ زانكۆ له‌ ساڵی ١٩٨٠ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه‌ له‌ كاتی مامۆستایه‌تی له‌ زانكۆ و خاوه‌نی كچێك و كوڕێكن
JAck-ma-and-His-Wife_1459169291

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.