ئەم كێشەیە زۆر كەس تووشی دەبیت و لێی بێزار دەبیت، و تاقەتی بەكار هێنانی مۆبایلت ناهێڵێت، ئایا چارەسەری بنەڕەتی چیە؟

ئەم ڕێكلامە زۆر جاران لەكاتی بەكار هێنانی مۆبایل لەسەر هەر بەرنامەیەك بیت ڕێلامێك دێتە سەری و دەبیت لای بەریت، تەنانەت هەندێ جار دێتە سەر شاشەی سەرەكی ئامێرەكەشت، كاتێك دیڤلۆپەرێك یاخود بەرنامە داڕێژێك بەرنامەیەك درووست دەكات، لە ئەنجامدا یان بڕە پارەیەكی دەخاتە سەر بۆ ئەوەی بیكڕن، یان ڕێكلامی تێدا دادەنێت بۆ ئەوەی پارەی پێ بەدەست بهێنێت، تۆ ئەپلیكەیشنیكت دابەزاندووە كە بریتی نیە لە هی كۆمپانیایەكی فەرمی بۆیە هەستاوە بە دانانی ڕێكلام و مشە خۆرە لەسەر مۆبایلەكەی تۆ، تۆش پێت وایە كە سوودی بۆت هەیە بەڵام لە ڕاستیدا تۆ سوودت بۆ ئەو هەیە، چارەسەریش، هەستە بە سڕینەوەی ئەو بەرنامانەی كە دات بەزاندووە و گوومانت لێی هەیە تا دیاری دەكەیت كام بەرنامەیە ئەم كێشەیەی درووست كردووە.

جگە لەو ڕێگەیە هەنگاو مەنێن بۆ هیچ ڕێگەیەكی تری وەكوو دژە ڕێكلام و ئەو جۆرە بەرنامانە، لەبەر ئەوەی چارەسەری بنەڕەت بەس ئەوەیە، هەڵبەتە گەر بەرنامەیەكت پیویستەو ناتوانیت بیسریتەوەو ئەو كیشەیەشی هەیە، دەتوانیت دژە ڕیكلام بەكار بهێنیت

ئامادەكردنی: ڕەنجە حسێن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕەنجە حسێن: خوێندكاری بەشیی "نێتۆڕك"م ساڵانێكە لە نێو تەكنەلۆژیادا كار دەكەم، بە تایبەتی ئایفۆن و وێب داڕشتن، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمپیواردا زانیاریم هەیە و هەوڵمداوە ئەوەی دەیزانم پیشكەش بە خوێنەرانی بكەم و بەردەوام دەبم لە خزمەتكردن.

Comments are closed.